یه‌كێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ له خورماتوو ده‌خاته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌

رامیار عثمان

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رێگریكردن له‌ ده‌زكردنی تیرۆریستانی داعش بۆ سنوره‌كانی خورماتوو، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌خاته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌، به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینیش دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتیان كه‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له‌داعش پاكده‌كه‌نه‌وه‌”.

مه‌لا كه‌ریم شكور، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند: ناوچه‌كانی سنوری حه‌ویجه‌ له‌داعش پاك نه‌كراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ تیرۆرستان به‌ئاسانیی جموجۆڵ ده‌كه‌ن، هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌قوڵایی 40 كیلۆمه‌تر له‌زنجیره‌ چیای حه‌مرین سه‌نگه‌ری لێداوه‌، تیرۆریستانیش شه‌ڕی ئیستفزازی ده‌كه‌ن بۆ ماندووكردنی پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ ماندوو نابێت و كۆڵیش نادات.

وتیشی: “هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و هێزی تۆكمه‌و باشن له‌سنوری خورماتوو، لیوای 16ش وه‌ك یه‌ده‌گ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆبه‌خشی ناوچه‌كه‌ له‌ئاماده‌باشیدان، هه‌ر ته‌قه‌یه‌كیش دروست ببێت، هێزی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توندی هه‌یه‌و ڕێگا ناده‌ن داعش بستێك بێته‌ پێشه‌وه‌”.

له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا تیرۆریستانی داعش په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه‌یان داو به‌توندی به‌رپه‌رچدرانه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ پاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌ سنوریه‌كان، مه‌لا كه‌ریم شكور وتی:” ئۆپه‌راسیۆن په‌یوه‌ندی به‌حه‌ویجه‌وه‌ هه‌یه‌ تا حه‌ویجه‌ ڕزگار نه‌كرێت، سنوره‌كه‌ له‌داعش په‌ته‌واوی پاك ناكرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر پاكیش بكرێته‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌”.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی دڵنیایشیدایه‌ هاوڵاتیان كه‌ به‌هیچ جۆرێك داعش ناتوانن درز بخه‌نه‌ سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌.

The post یه‌كێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ له خورماتوو ده‌خاته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌ appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s