یاساکانی بەشی پرسیار و وەڵامی Kitn و چۆنیەتی تۆماربوون و پرسیارکردن بەدرووستی

سەلمان خالید

 

خوێنەرانی خۆشەویستی کەی ئای تی ئێن تکایە هەر پرسیارێکتان هەیە لەبواری تەکنەلۆژیادا لە بەشی پرسیار و وەڵام بیکەن Prsiar.Kitn.Net، ئەم پڕۆژەیە بۆ ئەوەیە هەمووان سوودی لێببینین وەک بانکێکی زانیاری وایە بۆ ئێستا و داهاتوو، وە ئەو پرسیارەی ئێستا هەتە پێدەچێت پێشتر کرابێت و پێویست ناکات پرسیار بکەیت و چاوەڕێ بکەیت تاوەڵامت دەست دەکەوێت، دەتوانیت لەڕێگەی هاشتاگ و بەشی گەڕان بگەڕێیت بەداویدا بەڵکوو پێشتر وەڵامی ئەو پرسیارە هەبێت لە سەکۆ، سەرەڕای ئەوەی زۆر جار بێ گوێدانە ڕێنووسی کوردی پرسیار دەکرێت بەڵام دەستەی Kitn بەردەوام لە هەوڵی چارەسەرکردن و نوسینەوەی پرسیارەکاندایە و هەروەها زیادکردنی هاشتاگی پێویست بۆیە وا باشترە ئێوەش بە تەختەکلیلی کوردی بنوسن و پابەندی یاساکان بن.

خۆشحاڵ دەبین ئێوەش لەگەڵمان دابن چ بە وەڵامدانەوەی ئەندامان یاخوود پرسیارکردن تاوەکو زیاتر و زیاتر ئەم سەکۆیە گەورە بێت خاوەنی بنکە دراوەیەکی گەورەی تەکنەلۆژی کوردی بین بە پاڵپشتی ئێوەی بەڕێز، چونکە ئەم جۆرە پڕۆژانە بۆ داهاتوو زۆر گرنگە.

چۆنیەتی خۆتۆمارکردن بە ڤیدیۆ:

چۆنیەتی خۆتۆمارکردن بە وێنە:
http://kitn.net/babat/19355

یاساکانی پرسیارکردن لە سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن:

  • بە تەختەکلیل و ڕێنوسی کوردی بنوسرێت لە پرسیار و وەڵامەکان واتە ڕێنوسی لاتینی و ئینگلیزی و عەرەبی ڕێگە پێنەدراوە. لەم بەستەرەوە تەختەکلیلی کوردی دابگرن بۆ ویندۆز و ماک.
  • وێنە دابنرێت و بەجوانی پرسیار ڕوون بکرێتەوە دەنا دەسڕێتەوە و بۆ وێنە بەرزکردنەوە سود لە ماڵپەری Imgur.com وەرگرە يان هەرماڵپەڕێکی تری بەرزکردنەوەی وێنە.
  • ڕیکلام بەهەموو شێوەیەک ڕێگەپێنەدراوە لەسەر سەکۆ.
  • سەردێڕ ناوەڕۆکی بابەت ڕوون بکاتەوە و لەکاتی پرسیار تەنها سەردێر مەنوسن بەڵکو لەناوەڕۆکیش ڕوونکردنەوە بدەن.
  • پێویستە پرسیار لە هاوپۆل پەیوەندیدار دابنرێت و هاشتاگی پەیوەندیداری بۆ بنوسرێت بەپێچەوانەوە پرسیارەکە دەستکاری دەکرێت و هاشتاگ و هاوپۆلی خۆی پێدەدرێت.
  • گرنگی دان بە خاڵبەندی و بەکارهێنانی وشەی کوردی بۆ نمونە نەرمەکاڵا و وەشان و تەختەکلیل و چەندانی تر.
  • لەکۆتایی هەر پرسیارێک پێویستە نیشانەی پرسیار دابنرێت.
  • دانانی هەژمار بە ناوی خوازراوە ڕێگە پێنەدراوە بەپێچەوانەوە دەسڕێتەوە.
  • کاتێک بەستەر(لینکی) شتێک دادەنێیت پێویستە فەرمی بێت بەپێچەوانەوە کە زیانەواڵە یان شتێکی لەوشێوەیە لەخۆی بگرێت ئەوە دەسرێتەوە و بەکارهێنەر ئاگاداردەکرێتەوە کە دووبارەی کردەوە هەژمار بلۆک دەکرێت.
  • هەر بەشداربوویەک پرسیاری کرد بەڵام پرسیارەکەی ڕوونکردنەوەی تەواوی نەدابوو، پاشان داوای لێکرا ڕوون کردنەوە بدات بەڵام وەڵامی نەبوو بۆ ماوەیەکی زۆر واتە نزیکەی لە 10 ڕۆژدا پرسیارەکەی دەسڕێتەوە، هەوڵ بدەن ڕوونکردنەوەی تەواو بنووسن تاوەکو وەڵامی تەواو وەربگرن.

لەکاتی هەر کێشەیەک پەیوەندی بە ئیمەیڵی فەرمی کەی ئای تی ئێنەوە بکەن kitn.net@gmail.com

بە دڵنیاییەوە بە سەرنج و پێشنیارەکانتان لەسەر سەکۆ سەربەرزمان دەکەن!

ڕێز و سڵاومان بۆ ئێوەی خۆشەویست
دەستەی بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕ

The post یاساکانی بەشی پرسیار و وەڵامی Kitn و چۆنیەتی تۆماربوون و پرسیارکردن بەدرووستی appeared first on کەی ئای تی ئێن.

سه‌رچاوه‌ کەی ئای تی ئێن

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s