گاردیان: ترەمپ دەرگای شەڕ بە رووی ئێراندا دەکاتەوە

nuche.net

نوچەنێت-گاردیان

رۆژنامەی گاردیان لە راپۆرتێکیدا، تیشک دەخاتە سەر هەڵوێست و لێدوانە توندەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە دژی ئێران و هۆشداری دەربارەی ئەگەری شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەدات.

گاردیان لەم بارەیەوە دەنووسێت، ئەمریکا لە مانگی رابردوو سێ جار هێرشی کردە سەر میلیشیاکانی ژێر پشتیوانی ئێران و دوایین ‌هێرشیش لە التنف، لە سەر سنوری عێراق، سوریا و ئۆردن بوو. زۆریەک لە شارەزایانی سیاسی پێیانوایە جۆری مامەڵەکردنی ترەمپ لە سوریا، لە دژی لایەنگران و هێزەکانی ژێر پشتیوانی رژێمی ئێران، رەنگە ببێتە هۆی شەڕ و پێکدادان لە ئاستێکی بەربڵاوتر، بە تایبەت لە گەڵ ئێرانییەکان.

گاردیان لە درێژەی راپۆرتەکەیدا دەڵێت، دۆخی سوریا بە رادەیەک ئاڵۆزە، کە هەموو کاتێک ئەگەری روودانی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان ئێران-روسیا و ئەمریکا بوونی هەیە و لەم نێوانەشدا بیابانی رۆژهەڵاتی سوریا بە رادەیەکی زۆر هەستیارە، چونکە پێدەچێت هەر کات شەڕەکە لە نێوان هێزەکانی ژێر پشتیوانی ئێران و ئەمریکا لەم ناوچەیە رووبدات.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=98848

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s