ڤیڕاتی لە بەرشەلۆنە نزیک دەبێتەوە ..

KURDISTANI

ڕۆژانە ھەواڵ سپۆرت ..

تا دێت ده‌نگۆی چوونی ماركۆ ڤیراتی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا زیاتر ده‌بێت، به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی فره‌نسا و ئیسپانیا ناوه‌راستكاره‌ ئیتاڵیاییه‌كه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی به‌ یانه‌ی بارسێلۆنا سووره‌.

به‌رگی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا
رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا، له‌ چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، به‌ مانشێتێكی گه‌وره‌ نووسیویه‌تی: ڤیراتی هه‌ڕه‌شه‌ی جێهێشنی له‌ پاریس كردووه‌ و پێداگیری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی به‌ یانه‌ی بارسا ده‌كات.

مانشێتی ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا
رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، له‌ چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌، جه‌ختی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ڤیراتی به‌ كارگێرانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ و وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌ستپێناكاته‌وه‌.

مانشێتی چاپی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له‌ چاپی ئه‌مڕۆیدا، دووپاتی كردۆته‌وه‌ كه‌ ڤیراتی په‌یامێكی روونی بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان ناردووه‌ و له‌ چوونی بۆ بارسێلۆنا ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی پێگه‌ی ماركاش، ڤیراتی له‌ شاری بارسێلۆنا خانوویه‌كی بۆ خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی گرتووه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی چوونی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ریزه‌كانی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s