پەرلەمانتارێکی یەکێتی : پارتی وەکو هاوڵاتی پلە دوو لە هەولێر مامەڵەمان لەگەڵ دەکات

ranjo nawzad

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق دەڵێت ” پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌شاری‌ هه‌ولێر وه‌كو هاوڵاتی‌ پله‌ دو مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌ حیزبه‌كه‌مان دەکات ” و ” هاوكات پێشبینی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ پارتی‌ ده‌كات له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوی‌ هه‌رێم”.

له‌لێدوانێكیدا بۆ سۆمه‌رییه‌ نیوز، د. به‌ختیار شاوه‌یس، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، ڕاگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌ڕای‌ بونی‌ ڕێككه‌وتنامه‌ی‌ ستراتیژی‌ له‌نێوان حیزبه‌كه‌ی‌‌و پارتی‌، به‌ڵام پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌شاری‌ هه‌ولێر وه‌كو هاوڵاتی‌ پله‌ دو مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌ یه‌كێتیدا ده‌كات.

د. به‌ختیار شاوه‌یس پێشبینی‌ دابه‌زینی‌ كورسییه‌كانی‌ پارتی‌ ده‌كات له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و به‌وته‌ی‌ ئه‌و، “ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ بۆ 18-19 كورسی‌ تا 25 كورسی‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌”.

ناوبراو به‌پێویستی‌ ده‌زانێت كه‌ پارتی‌ واز له‌لوتبه‌رزی‌ سیاسی‌ بهێنێت‌و هێنده‌ی‌ قورسایی ده‌نگه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كانی‌ مامه‌ڵه‌ بكات‌و خۆی‌ به‌خاوه‌نی‌ هه‌مو هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌زانێت.

سه‌رچاوه‌ PUK CENTRAL COUNCIL

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s