پارتی: کاراکردنەوەی پەرلەمان و گشتپرسی لەبەر چەند حزبێك دواناخرێت

nuche.net

نوچەنێت

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی رایدەگەیەنێت، پارتی و یەکێتی لەدانوستاندان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و دەڵێت “لەبەر نەهاتنە پێشەوەی لایەنێکیش، کاراکردنەوەی پەرلەمان و گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان دواناخرێت”.

ئەنجامدانی گشتپرسی و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، بابەتێکی گەرمی نێوان حزبو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانە، تائێستا بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پێشنیارەکانی یەکێتی و پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان رەتدەکەنەوە، پێشیانوایە، کە گشتپرسی بەبێ کاراکردنەوەی پەرلەمان، هەڵەیەکی گەورەیە و نایاسایییە. 

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، فازیل بەشارەتی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی سەرکەوتنی پرۆسەی گستپرسی سەربەخۆیی رایگەیاند: بەدڵنیاییەوە پرۆسەیەکی سەرکەوتوو دەبێت و لەوەش دەرچووە بیخەینە حاڵەتی ئەگەرەوە، پێویستە هەموولایەنەکان بەشداربن لە سەرخستنی ئەم پڕۆسە چارەنوسسازەی، کە بۆ گەلەکەمان رەخساوە، چونکە سەرکەوتنی پرۆسەکە بەرهەمەکەی، بۆ سەرجەم هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان دەبێت.

فازیل بەشارەتی گوتیشی “هەر کەسێك بییەوێت خۆی لە پێشکەوتنی ئەم پڕۆسە یە لابدات، ئینکاری لە مافەڕەواکانی خەڵکی کوردستان دەکات، هەرلایەنێکیش بایکۆتی پرۆسەی گشتپرسی بکات، دەبێت خۆی بۆ وەڵامی خەڵک ئامادە کردبێت”. 

بەشارەتی ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەئێستادا پارتی و یەکێتی لە دانوستاندان لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی باسی لەوەکرد، کە ئەگەر لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت، پێنج حزبە سەرەکییەکە، لە سۆنگەی هەستکردن بەرپرسیاریەتیەوە هاتنە پێشەوە، ئەوا پەرلەمان بە کۆی حزبەکان کارادەکرێتەوە و گوتیشی “لە ئەگەری نەهاتنە پێشەوەی هەر لایەنێکیش، ئەوا کاراکردنەوەی پەرلەمان و گشتپرسی لەهەرێمی کوردستان، لەبەر چەند حزبێك دواناخرێت و پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت”.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=98794

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s