٧ سودی گرنگی تۆوی چیا

br { display: none; }
p br { display: none; }

٧ سودی گرنگی تۆوی چیا

snnc.co

تۆوی چیا کەبە Chia Seeds ناسراوە لەئەمریکای باشور و ئوسترالیا گەشە دەکات و ساڵی ٢٠٠٨ ئوسترالیا گەورەترین وڵاتی بەرھەمھێنی بوو.
ئەم تۆوە قەبارەی بچوکە و سپیە و یەک ملیمەترە و بچوکترە لەتۆوی کونجی، رەنگی خۆڵەمێشی و رەش و سپی نوقتەدارە، تامەکەی وەک چەرەسە، خەڵکی مەکسیک دەیخەنە نێو او و لیمۆ و شەکرەوە و خواردنەوەی (چیا فریسکا)ی لێ دروست دەکەن.
ئەم تۆوە خواردەمەنی سەرەکی ھۆزی (مایا و ئەزتک) بوە کەلەساڵانی (٩٠٠ بۆ ١٥٠٠) بەر زاین ژیاون، ئەمەش وایکردوە پێویستیان بەخواردن نەبێ و تێربن تا ٢٤ سەعات. 
ھاوکات بەکارھاتوە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان و ھەوکردنی پێست تا سەدەی ١٦ش بەکاردەھات، بەڵام دواتر ئیسپانیا قەدەغەی کرد بەھۆی سروتە ئاینییەکانیی خۆیانەوە.
تۆوی چیا لەباشترین خۆراکە تەندروستەکانە و ئۆمیگا ٣ و ٦ و ریشاڵ و کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و ئاسن و پۆتاسیۆم و پرۆتینی تێدایە و چەندین سودی ھەیە بۆ رووبەرووبونەوەی پیربون و مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە و ووزە دەداتە مرۆڤ و فشاری خوێن دادەبەزێنێ تەندروستی دڵ دەپارێزێ و رێژەی شەکر لەخوێندا ھاوسەنگ دەکات ھاوکات ھاوکارە لەھەرسکردن و ئەوانەش دەیانەوێ کێش دابەزێنن حەزی خۆراک و زیادەڕەویی کەم دەکاتەوە.
١. بۆ دابەزاندنی کێش: دەوڵەمەندە بەریشاڵ و پرۆتین و کاربۆھیدرات بۆیە تۆوەکە دەبێتە ھۆی خێراکردنی ھەرس و سوتانی چەوریی.
٢. سەرچاوەی ووزەیە: دەتوانیت راھێنانی سەختیش بکەیت و ئەم تۆوە بخۆیت ووزەت پێ دەدات
٣. ئۆمیگا ٣: کەپێویستە بۆ لەشی مرۆڤ بۆ رێگری لەنەخۆشی لەنێویاندا نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە و ھەوکردنی درێژخایەن و نەخۆشی بەرگریی.
٤. تەندروستی مێشک: بەوپێیەی ئۆمیگا ٣ی تێدایە بەباشترین خۆراک دادەنرێت بۆ مێشک، و ژیری و توانای زانیاریی.
٥. رێژەی شەکر لەخوێندا: گرنگە بۆ توشبوانی شەکرە بەوپێیەی پارێزگاری دەکات لەدابەزاندنی رێژەی شەکر لەخوێندا و پێویستە بۆ پارێزگاریکردن لەئاستی شەکر لەخوێندا.
٦. رزگارت دەکات لەژەھر: بەھۆی بونی ریشاڵ و دژەئۆکسانەوە کاتێ ریشاڵ دەخورێت لەش دەتوانێ باشتر پاشماوە و ژەھرەکان دەربکات. 
٧. دژە ھەوکردنە: ھەوکردن کەم دەکاتەوە و بەھۆی بونی ترشە چەوری سەرەکییەوە ھەوکردنی جومگەکان و نەخۆشیەکانی دڵ و ئازاری درێژخایەن کەمتر دەکاتەوە.
تێبینی: تۆوی چیا یەکێکە لەتۆوە گرنگەکان لەجیھاندا ھەرچەندە لای خۆمان بەشێوەیەکی بەربڵاو نیە بەڵام لەبەرگرنگی تۆوەکە بەباشمان زانی سودەکانی بۆ خوێنەرە خۆشەویستەکانی وێب سایتەکەمان بڵاوبکەینەوە، ئەگەر سودت لەم بابەتە بینی تکایە Share ی بکە بۆ ھاورێکانت لەپێناو سود لێ بینینی ھەمواندا.

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.snnc.co/news.aspx?id=11647

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s