نەتانیاهۆ بۆ ئێران: هەڕەشە لە ئیسرائیل مەکەن

nuche.net

نوچەنێت-ئاژانسەکان

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی لە گەل ژمارەیەک لە ئەندامانی حزبی لیکودی ئەم وڵاتە، لە پەرلەمان و وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشی موشەکی سوپای پاسداران بۆ سەر “دێرەزوور” گوتی، پەیامێکم بۆ ئێران پێیە، هەڕەشە لە ئیسرائیل مەکەن.

ئەگەر چی دوای هێرشی موشەکی شەوی دووشەممەی رابردوو بۆ سەر هێزەکانی داعش، لە هەڵوێست و لێدوانە سیاسییەکانی بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئێران هیچ ناوێک لە ئیسرائیل نەبردراوە، بەڵام راگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران و  ئاماژەی ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ئەم هێزە، بە پشتیوانانی ناوچەیی تیرۆرستان، ئەم خوێندنەوەیەی بۆ دەکرێ، کە مەبەست ئیسرائیل بووە.

سەردار شەریف، گوتەبێژی سوپای پاسداران، لە بارەی ئەم هێرشە موشەکیەوە گوتوویەتی “پشتیوانانی نێودەوڵەتی و ناوچەیی تیرۆرستان، دەبێ لەم پەیامە هۆشدارئامێزەی ئێران و ئۆپەراسیۆنی موشەکی ئێران تێگەیشتێتن”. یەدوڵڵا جەوانی، راوێژکاری نوێنەری رابەری کۆماری ئیسلامی لە سوپای پاسداران لە سوپا، جەختی کردۆتەوە، کە “هێرشەکان توندتر دەکەنەوە”.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=98813

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s