مەلا بەختیار بە توندی وەڵامی هێرۆ برایم ئەحمەد دەداتەوە

Hewalpress

هەواڵ پرێس
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی لێدوانەكەی دوێنێ شەوی هێرۆ برایم بڵاوكردەوە، تیایدا رایگەیاندووە “هەڤاڵ هێرۆ دوای بەجێهێشتنی كۆبوونەوە بۆچوونی گۆڕاوە و بڕیاری پێچەوانەی بڕیاری پێشووی سەركردایەتی یەكێتی داوە”.

لە ڕوونكردنەوەكەیدا مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەكێتیدا هاتووە “خاتو هێرۆ روونكردنەوەیەكی لەسەر هەڵوێستی خۆی بۆ یەكخستنی فراكسیۆنی یەكێتی‌ و گۆڕان بڵاوكردەوە. بۆ ئەوەی راستیەكان، دوور لە پێخۆری هەلپەرستی بزانرێ‌، ئەوەی لە ناو كۆبوونەوەكەدا باسی بڕیاری هەڤاڵ هێرۆی كرد سەبارەت بە یەكخستنی فراكسیۆنەكان بەندەیە (مەلا بەختیارە)”.

لەمبارەیەوە چاوێرێکی سیاسی بۆ هەواڵ پرێس ڕایگەیاند: “رونکردنه‌وه‌کەی مه‌لا به‌ختیار، نیشانه‌ی لاوازبوونی پێگه‌ی هێرۆیە لەناو یەکێتی و یه‌که‌مین جاره‌ مه‌لا به‌ختیار وا به‌ زه‌قی و بە توندی وه‌ڵامی هێرۆ برایم ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی و بەرپرسی باڵی دەست ڕۆیشتوو بداته‌وه”.

گوتیشی: “مه‌لا به‌ختیار، خه‌زوری پاڤڵ تاڵه‌بانی یه‌و لە ئێستاشدا لەگەڵ پاڤڵ پێکه‌وه سه‌رپه‌رشتی رێکخستنه‌وه‌ی یه‌کێتی ده‌که‌ن، پاڤڵ تاڵەبانیش ده‌یه‌وێت هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، یه‌کێتی بخاته‌ ژێر رکێفی خۆی و له‌ ژێر هه‌ژموونی هێرۆی دایک و شانازی پوری ده‌ریبهێنێت”.

سه‌رچاوه‌ هەواڵ پرێس HewalPress.Com

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s