مەسعود عەبدولخالق دەستگیر کرا

chawigal

بەتۆمەتی سوکایەتی کرد بە پێشمەرگە و لەسەر سکاڵای کەریم سنجاری کورد کوژ، مەسعود عەبدولخالق لەهەولێر دەستگیر کرا.

مه‌سعود عه‌بدولخالق نوسەر و بەڕێوبەری دەزگای ستاندەر له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

هەڵبەتە له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بڕیاردراوه‌ به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێت،بەڵام کەریم سنجاری یاسا دەخاتە ژێرپێی و ئازادی ناکا”.

بەپێی زانیارییەکان؛ دوێنێ دوشەممە بە تەلەفۆن لە رێگای بنکەی پۆلیسی باداوە بە مەسعود عەبدولخالق راگەیەندراوە و ئەمڕۆ ئامادەی بنکەی پۆلیس و پێش دادوەری لێکۆڵینەوە بوە، بە هۆی بابەتی هەواڵێکی بڵاوکراوەیە لە ماڵپەڕی ستاندەر لە مانگی هەشتی ساڵی (2016)، کە وەزیری بە وەکالەت لە مانگی پێنجی ساڵی (2017) سکاڵاکەی تۆمار کردوە.

تۆمارکردنی سکاڵا بە پێی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن و بە دیاری کراوی ماددەی (دو)ە،‌ نەک  بۆ یاسای کاری رۆژنامەگەری بەشێکی پەیوەندی بە سزای بەندکردن (حبس) هەیە، بە پێی ماددەکە لە شەش مانگ کەمتر نییە و لە پێنج ساڵ کەمتر نییە.

ئەوەی کە بەتەواوی راستە،،تەواوی یاساو بڕگەکانی شمولی سەرانی پارتی و  یەکێتی و دەست ڕۆیشتوان ناکات و ئەوان بەکاری د ەهێنن بۆسەرکوتی نەیارەکانیان، ئەو شەڕەیشی پارتی بە عبدولخالقی دەفرۆشێت باجی هەڵوێستەکانی و راستی وتنەو هیچیتر.

 

سه‌رچاوه‌ چاوی گەل

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s