مەسرور بارزانی: هەنگاوەکانمان بەرەو ریفراندۆم دەستوری و ئاشتیانەن

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمرۆ 20/6/2017 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جان کۆبیس نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لەم دیدارەدا دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە خرانە بەر باس و لە پەیوەندی بە ویستی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە، کە ئەوان پاڵپشتی لە ئەنجامدانی گفتوگۆی کارای نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن لە هەر دوو قۆناغی پێش ریفراندۆم و دوای ریفراندۆم و ئاواتی خواست، کە بە شێوەیەکی ئاشتیانە گشت کێشەکان چارەسەر بکرێن.

لە بەرامبەردا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان جەختی لە سەر ئەوە کردەوە، کە ریفراندۆم میکانیزمێکی دیموکراسیانەیە بۆ زانینی ویستی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و لە ئێستا و ئایندەشدا کوردستان بەشێک دەبێت لە فاکتەری چارەسەریی ئاشتیانەی کێشەکانی دەڤەرەکە و بۆ پرسی ریفراندۆمیش رێکاری دەستوووری گیراوەتە بەر، چونکە بە پێێ دەستوری عێراق پێگیری نەکردنی بەغدا بە دەستوور ئەم دەرگایەی بۆ گەلەکەمان واڵا کردووە، کە بڕیار لە سەر چارەنووسی خۆی بدات.

وێڕای ئەوەش لە گەل بەغدا بەردەوام دەبین لە دیالۆگێکی ئاشتیانە و بنیاتنەر بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک کە رێز لە خواست و ویستی هاووڵاتیان بگیرێت.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s