مۆسکۆ: ناتوانین کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی پشتڕاست بکەینەوە

nuche.net

نوچەنێت-روسیاالیوم

وەزارەتی دەەروەی روسیا دەڵێت، ناتوانن کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی داعش پشتڕاست بکەنەوە.

گنادی گاتیلۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی جون رایگەیاند: روسیا ناتوانێ کوژرانی سەرکردەی داعش بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی مانگی مەی ئەم وڵاتە لە سوریا، پشتڕاست بکاتەوە.

مۆسکۆ رۆژی هەینی رابردوو بڵاویکردەوە، کە پێدەچێت سەرکردەی داعش لە لایەن هێزکانی روسیا کوژرابێت، هاوکات واشنتۆنیش رایگەیاند، کە ناتوانێ دروستی ئەم هەواڵە پشتڕاست بکاتەوە.

گاتیلۆف هەروەها دەڵێت، رەوتی رێککەوتن لە سەر پرسە پەیوەندیدارەکان بە ناوچەکانی کەمکردنەوەی شەڕ و ئاڵۆزی لە سوریا، ئێستاش درێژەی هەیە.

جێگری وەیزری دەەروەی روسیا ئەوەشی خستەڕوو، کە بەشداری ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا لە دانیشتنەکانی ئاستانا، کە بڕیار وایە رۆژانی 4 و 5ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت، بەستراوەتەوە بە ئیرادەی سیاسی ئەم لایەنانە.

ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا راشیگەیاندووە، ئەو لایەنانەی، کە بەشداری خولی چوارەمی کۆبوونەوەکانی ئاستانا دەبن، لە خولەکانی پێشووشدا بەشدارییان کردووە.

لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی ئەگەری بەشداری ئەمریکا لە دانیشتنەکانی داهاتووی ئاستانا، گاتیلۆف گوتی: ئێمە  هیوادارین، کە نوێنەرانی ئەمریکا وەک چاودێر بەشداری ئەم خولەی کۆبوونەوەکانی ئاستانا بن.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=98845

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s