محەمەدی حاجی مەحمود: باشترین چارەسەر ھەڵبژارنی کوردستانە لەکاتی خۆیدا

Hewalpress

هەواڵ پرێس
سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتیی کوردستان داوا دەکات، لە جێگەی کارکردن لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، با ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی مانگی ١١ی ئەمساڵ بکرێت.

محەمەدی حاجی مەحمود ئاشكرای ده‌كات، ئێستا تەنیا ٥ مانگ لەبەردەم خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستاندا ماوە و دوای ئەو وادەیە، ماوەی یاسایی تەواو دەبێت، بۆیە: ”پێیم وایە لە جیاتی ئەو ھەموو ماندووبوونە و ئەو ھەموو کۆبوونەوەی کە سێ ساڵە نەگەیشتوونەتە دەرئەنجام، باشترین چارەسەر ھەڵبژارنی کوردستانە لەکاتی خۆیدا، کاتێک کە ھەڵبژاردن کرا، خولی ئێستای پەرلەمان و حکوومەت کۆتایی دێت و پەرلەمانێکی نوێ ھەڵدەبژێرێت و دەتوانرێت حکوومەتی نوێ دروست بکرێت“.

جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی ئێستا ھەیە، ”ھەم سەرئێشە بۆ خەڵک دروست دەکات، ھەم بۆ خۆشیان“، بۆیە ”باشترین چارەسەر خۆئامادەکردنە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی ١١ ، چونکە بەم شێوەی ئێسا ناگەنە دەرئەنجامێک”.

محەمەدی حاجی مەحموود ھەرچەندە ھیوا دەخوازێت کە ھەموو لایەنەکان پێکەوە بتوانن پەرلەمان کارا بکەنەوە، بەڵام ئەوە ناشارێتەوە کە ”گومانی لە کاراکردنەوەی پەرلەمان“ ھەیە و گوتی: ”گومان لەوە دەکەم کە کاراکردنەوەی پەرلەمان بۆ ئەوە بێت دۆخی ئێستا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژ بکرێتەوە“.

سه‌رچاوه‌ هەواڵ پرێس HewalPress.Com

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s