لە سنووری باشماخەوە بەنزینە ژەهراوییکە رەوانەی ئێران کرایەوە

nuche.net

نوچەنێت 

35 تەنكەر بەنزین بەهۆی خراپی كوالێتی و هەبوونی ماددەی ژەهراوی دوای هێنانیان بۆ هەرێمی کوردستان لە سنوور نێودەوڵەتی باشماخەوە ڕەوانەی ئێران كرایەوە.

 سەرەتای ئەم مانگەد 42 تەنكەر بەنزین بەهۆی هەبوونی ماددەی ژەهراوی تێیاندا لە پشكنینی تاقیگەی سووتەمەنی سلێمانی دەرنەچوون و ئەوەش كاردانەوەیەكی گەورەی میدیایی و رای گشتی لێ كەوتەوە.

لە راگەیەندراوێكی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ، كە ئەمڕۆ سێشەممە 20-6-2017 هاتووە “لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ  دوای ئەوەی دەركەوت، (35) تەنكەر بەنزین ژەهراوییە، بۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان تایبەت، لیژنەیەك پێكهێنرا لە سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و پارێزگای سلێمانی”. 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش كراوە، لیژنەكە بڕیاری گەڕانەوەی ئەو بەنزینە ژەهراویەیان بۆ خاكی ئێران داوە، كە بەرلە ماوەیەك 42 تەنكەر بەنزینی خراپ هێنرابوونە سنووری باشماخ و دواتر لە شاری سلێمانی دەستیان بەسەردا گیرا”.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=98838

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s