” لەماوەى سێ مانگدا ١٦ چەکدار و ئەندامى داعشمان دەستگیرکردووە”

رامیار عثمان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ده‌ستگیركردنی 16 چه‌كدار و ئه‌ندامی داعشی له‌ماوه‌ی سێ مانگدا راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ زمناكۆ عومه‌ر وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئـاوای سلێمانی له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا له‌ چه‌مچه‌ماڵ، ئـاماری سێ مانگی كارو چالاكی ئـاسایشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانی بڵاوكرده‌وه‌ و جگه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كدار و ئه‌ندامانه‌ی داعش، وتی “هه‌شت كه‌سیشمان به‌تۆمه‌تی فڕێدانی نارنجۆك و ته‌قه‌كردن ده‌ستگیركردووه‌”.

وته‌بێژه‌كه‌ی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی وتیشی “13 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی كێشان و بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركردووه‌. هه‌روه‌ها چوار كه‌سیش به‌تۆمه‌تی ته‌زویر و چوار كه‌سی دیكه‌شیان به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركردووه‌”.

له‌باره‌ی دۆخی چه‌مچه‌ماڵیشه‌وه‌، زمناكۆ عومه‌ر وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئـاسایشی رۆژئـاوای سلێمانی وتی “له‌ راستیدا له‌ چاو شاره‌كانی تر، له‌ چه‌مچه‌ماڵ حاڵه‌تی كوشتن زۆر كه‌متره‌ و وه‌ك شاره‌كانی تر نییه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردودا حاڵه‌تی كوشتنیان چه‌ند بووه‌ و له‌ چه‌مچه‌ماڵیش چه‌ند بووه‌”.

The post ” لەماوەى سێ مانگدا ١٦ چەکدار و ئەندامى داعشمان دەستگیرکردووە” appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s