لیستێکی نوێ بۆ موچەی ئەم توێژە دادەنرێت..موچەکانیان زیاد دەکات

br { display: none; }
p br { display: none; }

لیستێکی نوێ بۆ موچەی ئەم توێژە دادەنرێت..موچەکانیان زیاد دەکات

snnc.co

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕونکردنەوە دەدات لەبارەی کاری لیژنە پزیشکیەکانی تایبەت بەپشکنینی کەمئەندامان و بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش دەڵێت:”چاوەڕواندەکرێت لەکۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵدا کارەکانیان بەکۆتابھێنرێت و لیستێکی نوێ بۆ موچەی تایبەت بەکەمئەندامان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت”، ڕاشیدەگەیەنێت، “موچەکانیشیان زیاد دەکات”.

ھەمزە مەغدید بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەوەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، “لەئێستادا کاری لیژنە پزیشکیەکان بۆ کەمئەندامان بەردەوامە، بەڵام سەرجەم کارەکانیان لەشارو شارۆچکەکاندا بەکۆتانەھاتوە، گرفتەکەش لەوەدایە چەند قەزاو ناحیەیەک ھەن تائێستا لیژنەکە سەردانی نەکردون”.

سەبارەت بەھۆکارەکەشی بەرپرسەکەی وەزارەتی کار وتی:”بەشێکی ئەو لیژنە پزیشکیانە لەھەفتەیەکدا چەند ڕۆژێکی کەم  لەچەند ناوچەیەکدا کاری پشکنین بۆ کەمئەندامان ئەنجامدەدەن”.

ڕونکردنەوەی زیاتری ڕاگەیاندو ئاشکرایکرد، “بەگوێرەی ئەو بەدواداچونانەی ئەنجامدراون چاوەڕواندەکرێت لەکۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵدا کاری لیژنەکان  بەکۆتابھێنرێت”.

لەبارەی موچەکانیشیانەوە ڕایگەیاند، “ئەوکەسانەی کە شایستەن بەپێدانی موچەی کەمئەندامێتی، لیستێکی نوێیان بۆ ئامادەدەکرێت و بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، تاوەکو بتوانرێت کاری لەسەربکرێت”.

ئەوەشی وت:”ژمارەیەکی زۆر لەوکەسانەی پێشتر موچەی کەمئەندامیان وەرگرتوە شایستە نەبون، بۆیە دوای پشکنین ژمارەیەکی زۆریان لێدەردەکرێت، ئەوکاتیش موچەی کەمئەندامانی دیکەی پێ زیاد دەکرێت”.

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s