شاری‌ ره‌ققه‌ ..شه‌ڕڤانان له‌ پێشڕه‌ویدان

رامیار عثمان

شه‌ڕڤانانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات، له‌به‌ره‌ی‌ باشورو خۆرئاوای‌ شاری‌ ره‌ققه‌ له‌ پێشڕه‌ویدان و شه‌ڕو پێكدادانی‌ سه‌خت له‌گه‌ڵ داعش به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی ئاژانسی‌ هاوارنیوز، هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات له‌هه‌وڵی‌ تێكشكاندنی‌ هێرشه‌كانی‌ داعشدان كه‌ له‌رێگه‌ی‌ تونێله‌وه‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ درعیه‌وه‌ ده‌یكه‌نه‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كی‌ به‌ریدو قادسیه‌ له‌ خۆرئاوای‌ ره‌ققه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌ ئێستادا گه‌ڕه‌كی‌ قادسیه‌ له‌به‌رده‌م هێرشی‌ شه‌ڕڤاناندایه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌چه‌ند كاتژمێری‌ داهاتوودا شه‌ڕڤانان بگه‌نه‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌.

6ی حوزەیرانی ئەمساڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات، بەپشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش  بەسەركردایەتی ویلایەتەیە كگرتووەكانی ئەمەریكا، هێرشیان بۆ سەر شاری رەققە دەستپێكرد بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنەوەی لەدەستی چەكدارانی داعش.

مانگی تشرینی دووەمی‌ 2016 ەوە، ئۆپەراسیۆنی گەمارۆدانی رەققە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات كەلەلایەن ئەمەریكاوە پشتیوانیان لێدەكرێت دەستیپێكرد و شەرڤانان ناوچەكانی‌ باكورو رۆژهەڵات و رۆژئاوای‌ رەققەیان كۆنتڕۆڵكردووەتەوە له‌گه‌ڵ چوار گه‌ڕه‌كی‌ شاره‌كه‌.

پارێزگای رەققە دەكەوێتە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا لەسەر ئاوی فورات‌و 160 كیلۆمەتر لەرۆژئاوای شاری حەلەب دوورە، ژمارەی دانیشتوانی بەپێی سەرژمێری فەرمیی لەساڵی 2008دا 191 هەزارو 784 كەس بووەو دوای دەستپێكردنی شەڕی ناوخۆی سوریاو داگیركردنی ئەوشارە لەلایەن داعشەوە، خەڵكێكی زۆری شارەكە كۆچیان كردووە.

لەساڵی 2013دا رەققە لەلایەن هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە كۆنتڕۆڵ كراو لەمانگی كانونی دووەمی 2014وە لەلایەن داعشەوە كۆنترۆڵكرایەوە.

The post شاری‌ ره‌ققه‌ ..شه‌ڕڤانان له‌ پێشڕه‌ویدان appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s