سیلڤی‌ گۆلارد، وه‌زیری‌ به‌رگری‌ فه‌ره‌نسا ده‌ستی‌ له‌كاركێشاوه‌

سوران کوردستانی

سیلڤی‌ گۆلارد، وه‌زیری‌ به‌رگری‌ فه‌ره‌نسا ده‌ستی‌ له‌كاركێشاوه‌، به‌پێی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فه‌ره‌نسا.

گۆلارد، رایگه‌یاندووه‌، ناتوانێت له‌ حكومه‌تدا بمێنێته‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكرێت سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی‌ كه‌ دارایی‌ په‌ڕله‌مانی‌ ئه‌وروپای‌ خراپ به‌كارهێناوه‌.

پێشتر گۆلار ئه‌ندامی‌ په‌ڕله‌مانی‌ ئه‌وروپا بووه‌، به‌پێی‌ فرانس پرێس، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ په‌یوه‌ندیی به‌ كارێكی‌ ساخته‌كارییه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مرۆ ئیمانیۆل ماكرۆن سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا، ئیدوار فیلیپ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ راسپارد كابینه‌یه‌كی‌ نوێی‌ حكومه‌ت پێكبهێنێت.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ پارته‌كه‌ی‌ گۆلار، پارتی‌ مۆدێم، كه‌ هاوپه‌یمانی‌ پارتی‌ كۆماری‌ بۆ پێشه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسایه‌، چه‌ند هاوكارییه‌كی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپای‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ پارته‌كه‌ی‌ خۆی‌ به‌كارهێناوه‌.

The post سیلڤی‌ گۆلارد، وه‌زیری‌ به‌رگری‌ فه‌ره‌نسا ده‌ستی‌ له‌كاركێشاوه‌ appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s