“زیاتر لە ٢١٩ ھەزار پەنابەر لەھەرێم بونیان ھەیە”

سوران کوردستانی

رێکخراوێکی نەرویژی ئاماری پەنابەران  لەهەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و سەرۆکی مافی مرۆڤیش ئاماژە بۆ بوونی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچان و مناڵانی ئاوارە دووپاتدەکاتەوە.

ھۆگر چەتۆ سەرۆکی ڕێکخراوی فریاگوزاری میلی نەرویژی لەڕۆژی جیھانی پەنابەراندا، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماری ئەو پەنابەرانەی ئاشکراکرد کە ڕویان لەھەرێم کوردستان کردوەو، وتی” زیاتر لە ٢١٩ ھەزار پەنابەر لەھەرێم بونیان ھەیە”.

ئەو رێکخراوە لەسەر ژمارەی ئاوارەکان روونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت ” لەدھۆک نزیکەی ١٠٠ ھەزارو لەھەولێر ١٠٩  ھەزارو سلێمانیش ١٠ ھەزار پەنابەری لێیە، “بەدەر لەوە لەپارچەکانی دیکەی کوردستان و فەڵەستینیشەوە ئاوارە ڕوی لەھەرێم کردوە”.

 زیا بتروس سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەھەرێم زانیاریەکی مەترسیداری ئاشکراکردو وتی:”لەکەمپەکان دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر ژنان و کچان و لەکاتی تۆمارکردنی ڕێژەی دەستدرێژیەکانیشدا ڕوبەڕوی کێشە دەبنەوە”.

ناوبراو وتیشی “ڕاپۆرتێکمان ئامادەکردوە سەبارەت بەڕەوشی ئاوارەو پەنابەران و لەو ڕاپۆرتەدا باس لەحاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژنان و کچان و ھەندێکجاریش منداڵان کراوە”.

The post “زیاتر لە ٢١٩ ھەزار پەنابەر لەھەرێم بونیان ھەیە” appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s