رۆژانی جەژن ئۆتۆمبێل لەم شوێنانە قەدەغە دەکرێت

ranjo nawzad

قائیمقامی سلێمانی بەرنامەو پلانی ڕۆژانی جەژن ئاشکرادەکات و بەگوێرەی بڕیارەکانیش ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل و بردنی بۆسەر قەبرسانەکان لەڕۆژانی جەژندا قەدەغە دەکرێت، ھاوکات لیژنەکان ڕادەسپێردرێن بۆ ئەوەی دەستبەسەر یاریە چوپەکانی منداڵاندا بگیرێت.

ئەمڕۆ 20 ی حوزەیرانی 2017 قائیمقامیەتی سلێمانی بەبەشداری یەکە ئیداریەکانی شارەکە کۆبونەوە بۆ دانانی بەرنامەو پلانی ڕۆژانی جەژن، لەئەنجامدا ژمارەیەک ڕێنمایی دەرکران و دواتر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی بەرنامەو پلانەکە خرایەڕوو.

ئاوات محەمەد قائیمقامی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، “بڕیارمانداوە بردنی ئۆتۆمبێل بۆسەر قەبرسانەکان لەڕۆژانی جەژندا قەدەغە بکرێت، ئەمەش بۆئەوەی نەبنە ھۆی دروستبونی قەرەباڵغی و ڕێگرتن لەھاتوچۆی ھاوڵاتیان”.

وتیشی:”بۆ ئەو یاریانەی قەدەغەمان کردوە، سەرجەم ھێزە ئەمنیەکانمان ئاگادارکردۆتەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنیان، ھاوکات ڕێنمایی تایبەت بەکردنەوەی چێشخانەو ڕێستۆرانتەکان دەرکراوەو دەبێت زۆرترین چێشتخانەو میوانخانە بەڕوی گەشتیاراندا بکرێتەوە”.

ئەوەشی ڕونکردەوە، لیژنەی گەشتوگوزار پێشوازی لەگەشتیاران دەکات و ڕێنمایی تایبەتیان پێدەدات.

سه‌رچاوه‌ PUK CENTRAL COUNCIL

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s