روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ سنوره‌كه‌ ‌

ئاگاپرێس

 

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ئیداره‌ی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ كۆی (112) پرۆژه‌ كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی دارییه‌وه‌ وه‌ستاون، به‌هه‌وڵ ماندووبونی هه‌موولایه‌ك حەت پرۆژه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان به‌گه‌ڕده‌خرێنه‌وه‌.
له‌به‌شێكی تری روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ زۆرینه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ خۆی له‌ پرۆژه‌كانی بواری رێگاوبان ده‌بینێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌پێناو سود گه‌یاندن به‌ دانیشتوانی سه‌رجه‌م ناوچه‌ و شاره‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ سنوره‌كه‌
سه‌باره‌ت به‌ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ راگیراون به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌، كه‌ كۆی گشتیان (112) پرۆژه‌یه‌ له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، دوای هه‌وڵ و ماندووبونێكی زۆری هه‌موو لایه‌ك توانرا به‌شێك له‌و پرۆژانه‌ به‌كاربخرێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ گرنگی پرۆژه‌كان له‌چوارچێوه‌ی سود و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بڕیاردراوه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی (7) حەوت پرۆژه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان، بۆیه‌ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ زیاتر سود و خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌كه‌ن خۆی له‌ پرۆژه‌كانی رێگاوبان ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌مڕۆدا بوون به‌ دێوه‌زمه‌یه‌ك و به‌ رێگای مه‌رگ ناوده‌برێن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی یه‌ك سایدبوونی ئه‌و رێگایانه‌وه‌ رۆژانه‌ شاهیدی چه‌ندین كاره‌ساتی دڵته‌زێن و له‌ده‌ستدانی هاوڵاتیانی ناوچه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانن به‌هه‌موو شاره‌كانییه‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ زۆرینه‌ی ئه‌م پرۆژانه‌ی لای خواره‌وه‌مان هه‌ڵبژاردووه‌.
1. دروستكردنی سایدی دووه‌می رێگای (كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان) ئه‌م رێگایه‌ سودی بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ (كفری، خانه‌قین، كه‌لار) هه‌موو ناحیه‌ و گونده‌كانی سنوره‌كه‌.
2. دروستكردنی جاده‌ی پشتێنه‌ی كه‌لار به‌شی دووه‌م و سێیه‌م   ئه‌مه‌ش سودی نه‌ك ته‌نها بۆ هاوڵاتیانی شاری كه‌لار هه‌یه‌ به‌ڵكو شاره‌كانی دیكه‌ی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان زیاتر سودی لێده‌بینن وه‌ك دانیشتوانی شاره‌كه‌.
3. فراوانكردنی رێگای (كه‌لار- رزگاری) ئه‌م رێگایانه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و رێگا گرنگانه‌ی كه‌ دانیشتوانی هه‌ردوو شاری (كفری و كه‌لار) وه‌ك یه‌ك سودی لێده‌بینن.
4. دروستكردنی بینای پاسپۆرت له‌ كه‌لار: ده‌رهێنانی پاسپۆرت خزمه‌تێكی زۆر به‌ هاوڵاتیانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و شاره‌زور ده‌كات، ته‌نها تایبه‌ت نیه‌ به‌شاری كه‌لار.
5. دروستكردنی سێ باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبوونی سێ نهۆمی له‌شاری كفری: تایبه‌ت به‌ شاری كفری.
6. دروستكردنی قوتابخانه‌ی (18) هه‌ژده‌ پۆلی له‌ شاری كفری  تایبه‌ته‌ به‌ شاری كفری.
7. دروستكردنی بینای كۆمه‌ڵگای رۆشنبیری له‌ كه‌لار:  ته‌نها ئه‌م پرۆژه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ناوه‌ندی شاری كه‌لار.
تێبینییه‌كان:
1. هه‌ڵبژاردنی به‌گڕخستنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژانه‌ ته‌نها په‌یوه‌ست نیه‌ به‌لایه‌نی حكومه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌ڵێنده‌ره‌وه‌ وه‌ك لایه‌نی دووه‌می به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان، كه‌ به‌ سوپاسه‌وه‌ به‌ڵێنده‌ری ئه‌م حەوت پرۆژه‌یه‌ ئاماده‌بوون به‌ نه‌ختینه‌یه‌كی كه‌م پرۆژه‌كان به‌گه‌ڕبخه‌نه‌وه‌ به‌شێكیان ده‌ستبه‌كاربوون وه‌ ئومێده‌وارین له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌وانیش ده‌ستبه‌كاربن.
2. له‌كاتی ده‌ستنیشانكردنی پرۆژه‌كاندا لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌بوونه‌ به‌ كۆی ده‌نگ ئه‌م پرۆژانه‌ ده‌ستنیشان كراون.
                                 یونس ئه‌حمه‌د مه‌حمود                            
       جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كاروباری هونه‌ری
                                         20/6/2017      

The post روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ سنوره‌كه‌ ‌ appeared first on ئاگاپرێس | Aga Press.

سه‌رچاوه‌ ئاگاپرێس | Aga Press

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s