دەرماڵەیەکی نوێ بەمامۆستایان دەدرێت

شادان حەسەن

br { display: none; }
p br { display: none; }

دەرماڵەیەکی نوێ بەمامۆستایان دەدرێت

snnc.co

یەکێتی مامۆستایان ئاشکرایدەکات، ئەو مامۆستاو سەرپەرشتیارانەی ئەرکی دابەشکردن و چاودێریکردنی پرسیاری تاقیکردنەوە نیشتیمانیەکانیان بۆ ھۆڵی تاقیکردنەوەکان لەئەستۆدایە، بڕە پارەیەکیان بۆ خەرجدەکرێت، وەزارەتی پەروەردەش جەخت لەسەر دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە دەکاتەوە.

مامۆستا عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بەSNNی ڕاگەیاند، “ئەو مامۆستاو سەرپەرشتیارانەی لەبەشی کۆنترۆڵی وەزارەتی پەروەردەن و سەرپەرشتی دەفتەری تاقیکردنەوە نیشتمانیەکان دەکەن، بڕە پارەیەکیان بەشێوەی ڕۆژانەو بەگوێرەی ژمارەی دەفتەرەکان بۆ خەرجدەکرێت”.

وتیشی:”ئەو مامۆستاو سەرپەرشتیارانە دابەشدەبن بەسەر دوو وەجبەدا و بەشێکیان سەرپەرشتی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەکەن و بەشێکی دیکەشیان قۆناغی نۆی بنەڕەتی”.

سەبارەت بەبڕی ئەو پارەیەش کە دیاریدەکرێت بۆ مامۆستایان بەرپرسەکەی یەکێتیی مامۆستایان وتی:”چاوەڕواندەکرێت بۆ ھەر ڕۆژێک نزیکەی شەش ھەزار دینار خەرجبکرێت”.

زیاتر لەوبارەیەوە وتی:”پێشتر ئەو سەرپەرشتیارانەی بەرپرسی بنکەی تاقیکردنەوەکان  بون کە تیایدا پرسیار دەدرایە ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە، بۆ ھەر ڕۆژێک بڕی ٣٠ ھەزار دیناریان بۆ تەرخاندەکرا، بەڵام ئێستا بڕیارێک دراوە کە ئەو دەرماڵەیە کەمبکرێتەوە، ھەرچەندە ڕێژەی کەمکردنەوەکەش ڕانەگەیەندراوە”.

لەبەرامبەریشدا سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە زانیاریەکانی یەکێتی مامۆستایانی پشتڕاستکردەوەو بەSNNی وت:”ئێستا سەحکردنی دەفتەری تاقیکردنەوەکان وەک ڕابردوو نییە، بەھۆی پەیڕەوکردنی سۆماوە بەشێوەی ئەلیکتررنی بەڕێوەدەچێت، لیژنەیەکیش لەگشتی ئەزمونەکان سەرپەرشتیدەکات، ھەرکەسێکیش بۆ ئەو ئەرکە ڕابسپێردرێت لەبەرامبەر ماندوبونیان بڕە پارەیەکیان بۆ خەرجدەکرێت”.

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.snnc.co/news.aspx?id=11648

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s