دوا بڕیار له‌سه‌ر هاورده‌كردنی به‌نزینه‌ ژه‌هراوییه‌كه‌ ده‌درێت

ئه‌ركان جه‌بار

br { display: none; }
p br { display: none; }

دوا بڕیار له‌سه‌ر هاورده‌كردنی به‌نزینه‌ ژه‌هراوییه‌كه‌ ده‌درێت

snnc.co

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سزای دارایی ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌دات كه‌ به‌نزینه‌ ژه‌هراوییه‌كه‌ی هاورده‌ كردبوو، بڕیاریشیدا بخرێته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: تانكه‌ره‌ به‌نزینه‌ خراپه‌كان به‌بێ غه‌رامه‌كردن، ره‌وانه‌ی ئێران كرانه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ 20ی حوزه‌یرانی 2017، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، (36)مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی سازكردو پرسی كوالێتی‌و گرانی نرخی خزمه‌تگوزاریی سیتییه‌كان‌و دۆسێی هێنانی به‌نزینی خراپ بۆ سلێمانی تاوتوێكرد.
سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هێنانی به‌نزینی ژه‌هراوی بۆ سلێمانی و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی له‌لایه‌ن گومرگی سلێمانییه‌وه‌، ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ SNNی راگه‌یاند:”  سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی ئه‌و لیژنه‌ تایبه‌ته‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه‌ سه‌باره‌ت به‌و دۆسێیه‌ پێكهێنرابوو، په‌سه‌ندكراو بڕیاریشدرا لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ بكرێت و بخرێته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌، هه‌روه‌ها مۆڵه‌تی هێنانی سووته‌مه‌نیشی لێوه‌ربگیرێته‌وه‌.
ئاشكرشیكرد، به‌پێی یاسای ژماره‌ (23)ی ساڵی 1984، رێوشوێنی یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌گیرێته‌به‌رو توندترین سزای داراییت، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌خرێته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی (سیتییه‌كان)، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی روونیكرده‌وه‌، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه‌ تایبه‌تن به‌دابینكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری بۆ چه‌ند سیتییه‌ك و خراپی كوالێتی و گرانی نرخه‌كانیان، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێشنیازی ناردنی ئه‌و دۆسێیه‌ بۆ داواكاری گشتی و ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان په‌سه‌ندكرد. هه‌روه‌ها بڕیارماندا ئه‌و كۆمپانیایه‌ بخرێته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، د. غالب محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی ووزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و 36 تانكه‌ره‌ی به‌نزینه‌ ژه‌هراوییه‌كه‌یان هاورده‌كردبوو، به‌بێ غه‌رامه‌كردن، ره‌وانه‌ی ئێران كراونه‌ته‌وه‌.

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.snnc.co/news.aspx?id=11657

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s