حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی بەختیار حەداد دەردەبڕێت

nuche.net

نوچەنێت
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی “بەختیار عەبدوڵڵا حەداد” رۆژنامەنووس و وەرگێڕى کورد، دەردەبڕێت و بەناوی حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە هاوخەمى و سەرەخۆشى ئاراستەی کەسوکاری دەکات.

دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، 19-6-2017 لە موسڵی كۆن، بۆمبێكی چێنراو بە  تیمێکی رۆژنامەنووسی فەرەنسیدا تەقیەوە، لە ئەنجامدا “بەختیار عەبدوڵڵا حەداد” رۆژنامەنووس و وەرگێڕی كورد‌ لە رۆژنامەی لۆفیگارۆ-ی فەرەنسی گیانی لەدەستدا، هاوکات یەکێک لە رۆژنامەوانە فەرەنسییەکان بەناوی (ستیڤان ڤیلینۆڤ) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. 

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت “بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵى شەهیدبوونى رۆژنامەنووس و وەرگێڕى کورد، بەختیار عەبدوڵڵا حەداد-مان پێگەیشت، کە لەگەڵ تیمێکى رۆژنامەوانى فەرەنسى لە کاتى رووماڵکردنی ئۆپەراسیۆنه‌كانى سوپاى عێراق له‌ گه‌ڕه‌كى موسڵى كۆن، بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکى چێنراو شه‌هیدبوو”.  

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەکەدا، بەناوى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە هاوخەمى و سەرەخۆشى ئاراستەى بنەماڵە و دۆستانی شەهید بەختیار عەبدوڵڵا حەداد و رۆژنامه‌وانه فەره‌نسییه‌که ده‌کات و هیواى چاکبوونەوەى خێراش بۆ برینداران دەخوازێت.

310373Image1

بەختیار عەبدوڵڵا حەداد، رۆژنامەنووس و وەرگێڕى کورد

 

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=98808

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s