حه‌وت ناوچه‌ی به‌ری راستی موسڵ رزگارکرا

رامیار عثمان

فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی (قادمون یا نینوی‌) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رزگاركردنه‌وه‌ی حه‌وت ناوچه‌ی به‌ری راستی موسڵی راگه‌یاند كه‌ یه‌كێكیان قه‌ڵایه‌تی دێرینی موسڵه‌.

فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی (قادمون یا نینوی‌) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یرانی 2017 رایگه‌یاند كه‌ یه‌كه‌كانی فیرقه‌ی 9ی زرێپۆش به‌شی باشوری گه‌ڕه‌كی (شیفا)یان له‌ به‌ری راستی موسڵ له‌ده‌ست داعش رزگار كردووه‌ كه‌ پێگه‌یه‌كی گرنگ و دوا مۆڵگه‌ی داعشه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌كانی دیكه‌، یاره‌ڵا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ جگه‌له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ناوچه‌كانی قه‌ڵای باشتابیا-ی مێژوویی و گرتوخانه‌ی نه‌وجه‌وانان و مه‌زاری یه‌حیا ئه‌بوقاسم و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی نه‌ینه‌وا و كڵێسای ماریا و پردی پێنجه‌م و ناوچه‌یه‌كی گه‌ڕه‌ی (راس كور)یان له‌ده‌ست داعش رزگار كردووه‌ته‌وه‌.

رۆژی دووشه‌ممه‌ هێزه‌كانی سوپای عیراق 200 مه‌تر پێشڕه‌وییان بۆناو قوڵایی ناوچه‌ی موسڵی كۆن كرد، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م له‌ راگه‌یاندنی پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ كه‌ به‌ دوا مۆڵگه‌ی داعش له‌ به‌ری راستی موسڵ هه‌ژمار ده‌كرێت.

له‌ ئۆپراسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ كه‌ له‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 ده‌ستیپێكرد تا 23ی كانونی دووه‌می 2017، به‌ری چه‌پی موسڵ به‌ته‌واوی ئازادكرا و له‌ 19ی شوباتی 2017ش كاتژمێری سفر بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی به‌ری راست دیاریكراو تائێستا پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

The post حه‌وت ناوچه‌ی به‌ری راستی موسڵ رزگارکرا appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s