تۆری پەڕەپیدانی تواناکانی خەڵک:ئارامى گەرمیان لەسەرو هەموو شتێکە

ئاگاپرێس

 

 

ئارامى گەرمیان لەسەرو هەموو شتێکە

بۆ راى گشتى
بۆ سەرجەم رێکخراوەکان و دامودەزگاکانى سنورى ئیدارەى گەرمیان

ئیدارەى گەرمیان بەخواستى هەمووان بنیاتنراوە، بە قەزا و ناحیەکانیەوە ، دروست بوونى گەشەیەکى ئابورى شارستانى بەناوچەکەوە بەدى دەکرێت، ىاکرێت لەپێناو پۆست و بۆ بەرژەوەندى کەسێتى ئاژاوە و دووبەرەکى دروست بکرێت لە نێوان هاووڵاتیان.
خەڵکى گەرمیان قوربانى زۆرداوە لە پێناو کوردستان ، کەم ماڵ هەیە کەسێکى ئازیزى ئەنفال نەکرابێت یان شەهید نەبوبێت یان تەمەنى گەنجى خۆى بۆ کوردستان لە زیندان و شاخەکان سەرف نەکردبێت.

ئێمە لە تۆڕى پەڕەپێدانى تواناکانى خەڵک وێراى داکۆکى کەرى سەرسەختین بۆ خزمەتکردن و بوژانەوەى شارى کفرى کە مەڵبەندى رۆشنبیرى و شارستانێتى کوردستانە و بەشێکى گرنگى کلتور و پێکەوەژیانى بەرایەتى نەتەوەکانە لە کوردستان ، بە ڕەوا نابینین هەوڵى زیاترى بۆ نەدەین، شارى کفرى پێویستى بە خزمەتى زیاترە بۆ ئەوەى بوبوژێتەوە و پارَزگارى لە کلتورەکەى بکرێت.

ئێمە دەخوازین لەپێناو پاراستى یەک ریزى و تەبایى نێوان خەڵکى گەرمیان و بەتایبەتى شارى کفرى و کەلار رۆحى پێکەوە ژیان و شارستانیەیت بکەینە بنەما بۆ خزمەتى ناوچەکەمان.

بەرێزان ناکرێت لە پێناو بەرژەوەندى کەسێتى سەرجەم فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتیەکانى شارى کفرى نامەى وازهێنان بنوسن ، لەکاتێکدا هەمووان دەزانین ئەو بڕە پارەى کە 24 ملیار دینارە بەپێ روونکردنەوەى ئیدارەى گەرمیان زیاتر بۆ خزمەتى گشتى دانراوە کە شارى کفرى و کەلار و ناحیەکانى تێدا سوودمەند دەبن.کە ئێمە وەک تۆڕى پەرەپێدانى تواناکانى خەڵک پشتگیرى ئیدارەى گەرمیان دەکەین لەو بابەتەدا

بۆیە داواکارین بەهەموو لایەک پەلە نەکەین لە هەڵویست و تێروانین بۆ ئەوەى بتوانین خزمەتى زیاتر بکەین بە شارەکانى گەرمیان ،ئەوا باشترین رێگا دانیشتن و گفتوگۆى عاقڵانیە ، کەهەم شارى کفرى و گەرمیانیش سوودمەند دەبن تێدا.

 

تۆری پەڕەپیدانی تواناکانی خەڵک
گەرمیان
٢٠/٦/٢٠١٧

The post تۆری پەڕەپیدانی تواناکانی خەڵک:ئارامى گەرمیان لەسەرو هەموو شتێکە appeared first on ئاگاپرێس | Aga Press.

سه‌رچاوه‌ ئاگاپرێس | Aga Press

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s