بەرپرسێکی بالای حکومەت دەستی لە کار کێشایەوە

ranjo nawzad

قائیمقامی قەزای کفری بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی ئاشکراکردو ھۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەو جیاوازیەی لەنێوان ناوچەکاندا دەکرێت، دەشڵێت:”ئیدارەی گەرمیان لەکۆی ٢٤ ملیار ، تەنھا یەک ملیاریان بۆ کفری ناردوە”.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێک کە وێنەیەکی تایبەت بۆ بۆ سایتی ئەنجومەنی ناوەندی نێردراوە نێردراوە، جەلال نوری عەبدولقادر قائیمقامی کفری بەوەکالەت ئاشکرایکردوە، بەھۆی پشتگیرینەکردنی لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە بڕیاریداوە چیتر لەو پۆستە بەردەوامنەبێت.

لەپەیامێکیشدا بۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان قائیمقامی کفری نوسیویەتی ((کاتێک ئێوە تەکلیفتان کردم بۆ قائیمقامی قەزای کفری و بەڵێنتان پێدام پشتگیریی ئیدارەی کفری بن و ڕەوچاوی بارودۆخی خراپی قەزاکە بکەن، بەڵام وا دەرنەچوو)).

ئەوەشی ڕونکردۆتەوە، “لەکاتی دابینکردنی بڕە پارەیەک لەلایەن قوباد تاڵەبانی-یەوە بۆ تەواوکردنی پڕۆژە ڕاگیراوەکان، لەکۆی ٢٤ ملیار دینار، تەنھا یەک ملیارتان بۆ کفری تەرخانکردوە، بۆیە بەڕونی دەبینین قورسایی خزمەتتان خستۆتە سەر فەرمانگەکانی دیکەو کفری فەرامۆشکراوە، بۆیە دەستم لەکارکێشایەوە”.

سه‌رچاوه‌ PUK CENTRAL COUNCIL

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s