بەرپرسێکی ئەمریکی: ئەسەد لە داهاتوودا سوریا کۆنتڕۆڵدەکاتەوە و لەگەڵ ئێران و تورکیا کوردی رۆژئاوا لەنێودەبات

nuche.net

نوچەنێت-رووداو
باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا دەڵی ئەمریکا بە تاکتیک کوردانی رۆژئاوا دژی داعش بەکاردەهێنێت، دوای کۆتاییهاتنی داعش، بەرگری لە رۆژئاوای کوردستان ناکات. دەشڵێت “ئێران دەیەوێت تەنها بە رێگەی سەربازی بە یەکجاری و بۆ هەمیشە کۆتایی بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بهێنێت و، رێگەیەک لە رۆژئاوای کوردستانەوە بە رەققە، حەلەب و پاشان بە لوبنان بگەیەنێت. لەو نێوانەشدا ئەگەر کورد تەسلیم بوون، ئەوا بە مەرجی ئەوە دەبێت کە تەسلیمێكی تەواو بێت و، فەرمان لە ئەسەد وەرگرن، بەپێچەوانەوە کوردەکان وێران دەکرێن، تورکیاش خۆشحاڵ دەبێت بەو دۆخە، هاوکاری ئێران دەکات دژ بە کورد.

رۆبەرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سوریا پێیوایە، بوونی سەنگی سەربازی ئێران و حزبوڵڵا بۆ بەرگری لە بەشار ئەسەد لە سوریا، گەورەترین هەڵەی سیاسی بووە، فۆرد دەڵی “سوپای ئەسەد لە داهاتوودا هەموو سوریا کۆنترۆڵدەکاتەوە، بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران و تورکیا کوردی رۆژئاوا لەنێودەبات”.

رۆبەرت فۆرد دوایین باڵیۆزی ئەمریکایە لە سوریا، دوای پێنج ساڵ لە چوونەدەرەوەی لە دیمەشق لەساڵی 2012، سندووقە رەشەکەی بەڕووی میدیاکاندا کردەوە و، بەشێک لە زانیارییە نهێنییەکانی تایبەت بە قۆناخە سەرەتاییەکانی شۆڕشی سوریا و شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەی ئاشکرا کرد.

فۆرد رەخنە لە سیاسەتەکانی ئیدارەی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەگرێت و دەڵێ “ئۆباما داوای لە بەشار ئەسەد کرد واز لە دەسەڵات بهێنێت، ئەوەش ئومێدێكی بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەخشی، بەڵام دواتر ئەمریکا دەستی لە پشتگیریکردنی ئۆپۆزسیۆن هەڵگرت و، ئەسەدیش لە دەسەڵاتدا مایەوە”.

فۆرد دەڵێ “هەرگیز پێشبینی دەستوەردانی روسیا-م لە سوریا نەدەکرد، دواتر بەهۆی دەستوەردانی ئێران، پێشبینیم کرد ئەسەد لە دەسەڵات بمێنێتەوە، هەر ئەوەش بوو وایلێکردم دەستلەکاربکێشمەوە، داواشم لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا کرد، سەبارەت بە چارەنووسی ئەسەد کەمێک کراوەتر بن”.

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا فۆرد گوتوویەتی “داوام لە ئۆپۆزسیۆن کرد، ئەسەد رازی بکەن بە گۆڕینی سەرۆکەکانی دەزگای هەواڵگرییە ئاسمانی، سەربازی، ئەمنی، سیاسی و هەواڵگری گشتی، هەروەها گۆڕینی سەرۆکی بانکی ناوەند و وەزیری دارایی سوریا، بەڵام ئۆپۆزسیۆن بەمە رازینەبوون”.

بەگوتەی فۆرد، بەشار ئەسەد براوەی شەڕی سوریایە، لەوانەیە لەماوەی 10 ساڵدا بەهاوکاری روسیا هەموو سوریا کۆنتڕۆڵبکاتەوە و هیچ وڵاتێکیش ئەسەد بۆ دادگای تاوانەکانی لاهای راکێش ناکات، لەبەرامبەر ئەو هەموو تاوانانەی، کە لە سوریا ئەنجامیداون.

فۆرد لەبارەی رۆژئاوای کوردستانەوە دەڵێت “ئەسەد بەرەو قامشلۆ دەڕوات و لەگەڵ تورکیا و ئێران رێکدەکەوێت بۆ لەناوبردنی کورد”. پێشبینی دەکات، ئەمریکا هەرگیز بۆ کوردی رۆژئاوا شەڕ نەکات و دەڵێت “تاوەکو ئێستا هیچ بەرپرسێکی ئەمریکی باسی لە بەرگریکردن لە رۆژئاوای کوردستان لە قۆناغی دوای داعش نەکردووە و بەرگری لە کوردیش ناکات دژ بە سوپای ئەسەد”.

هەر سەبارەت بە رۆژئاوای کوردستان دەڵێ: ئەوەی ئەمریکا لەگەڵ کورد ئەنجامیدەدات، نەک تەنها هەڵەیەکی سیاسییە بەڵکو نائەخلاقیشە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی “ئەمریکا بۆ ساڵانێکی دوورودرێژ کوردەکانی لە سەردەمی سەدام حسێن بەکارهێنا”، فۆرد پرسیار دەکات “ئایا ئەمریکا لەگەڵ پەیەدە و یەپەگە بەشێوەیەکی جیاواز لە مامەڵەی هینری کیسنجەر، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ کوردانی عێراق دەکات؟ هەر خۆیشی دەڵێ چەند بەرپرسێکی ئەمریکی پێیان گوتووە کوردانی سوریا گەورەترین هەڵە دەکەن، کاتێك متمانە بە ئەمریکا دەکەن، “ئەمریکیییەکان بەشێوەیەکی تەکتیکی و کاتی کوردانی رۆژئاوا بەکاردەهێنن و سوپای ئەمریکا بۆ بەرگریکردن لە رۆژئاوای کوردستان بەکارناهێنن، وەک هەرێمێکی سەربەخۆ لە داهاتووی سوریا”.

ناوچەی تەنەف و رۆژهەڵاتی سوریاش، بابەتێکی دیکەیە، کە فۆرد پێشبینی شکستی ئەمریکای لێ دەکات و دەڵێت “ئێران دەست بە هەڵکشانی سەربازی لە رۆژهەڵاتی سوریا دەکات، ئەمریکا ئۆقرەی و هێزی سەربازی نابێت، تاوەکو لەبەرامبەر ئەو هەڵکشانە بووەستێتەوە”. هەروەها فۆرد پێشبینی دەکات، ئەمریکا هاوشێوەی کشانەوەی هێزەکانی لە بەیرووت لە ساڵی 1983 و لە عێراق لە کۆتایی ساڵی 2011، لە رۆژهەڵاتی سوریاش بکشێتەوە.

سەبارەت بە ئامانج و ئەجێندای ئێران، فۆرد گوتی، ئێران دەیەوێت تەنها بە رێگەی سەربازی بە یەکجاری و بۆ هەمیشە کۆتایی بە ئۆپۆزیسیۆنی سوریا بهێنێت و رێگەیەک لە رۆژئاوای کوردستانەوە بە رەققە، حەلەب و پاشان بە لوبنان بگەیەنێت. لەو نێوانەشدا ئەگەر کورد تەسلیم بوون، ئەوا بە مەرجی ئەوە دەبێت کە تەسلیمێكی تەواو بێت و فەرمان لە ئەسەد وەرگرن، بەپێچەوانەوە کوردەکان وێران دەکرێن، تورکیاش خۆشحاڵ دەبێت بەو دۆخە، هاوکاری ئێران دەکات دژ بە کورد.

فۆرد دەڵێت، یەکێک لە راوێژکارەکانی سەرۆکی ئەمریکا پێی گوتووە، کە ئامانجی ترەمپ کەمکردنەوەی هەژموونی ئێرانە لە سوریا، بەڵام دەشڵێت “ئەمریکا درەنگ جووڵەی کرد و یاری سوریا کۆتایی هاتووە”. ئیدارەی ئۆباما، بەگوتەی فۆرد، بژاردەی زۆری بۆ ترەمپ جێنەهێشتووە، تاوەکو ئامانجەکانی لە سوریا دەستەبەربکات.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=98814

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s