باكوری‌ كوردستان..په‌كه‌كه‌ كاروانێكی‌ سوپای‌ توركیا ده‌كاته‌ ئامانج

سوران کوردستانی

شه‌وی‌ ڕابردوو، گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر كاروانێكی‌ ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا له‌ سه‌ر ڕێگای‌ نێوان چه‌لێ‌ و هه‌كاری‌ له‌باكوری‌ كوردستان و ئه‌فسه‌رێكی‌ سوپای‌ توركیا كوژراوه‌و پێنج سه‌ربازیش برینداربوون.

به‌پێی‌ ئاژانسی‌ دۆغان-ی‌ توركی‌، شه‌ڕه‌كه‌ كاتژمێر 23:30خوله‌كی‌ شه‌وی‌ رابردوو روویداوه‌، له‌نزیك گوندی‌ ئۆغول له‌سه‌ر ڕێگای‌ نێوان چه‌لێ‌-هه‌كاری‌، هێزه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ به‌ چه‌كی‌ قورس و رۆكێت هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ بۆ سه‌ر كاروانێكی‌ سوپای‌ توركیا.

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، به‌هۆی‌ ئه‌و هێرشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌وه‌ ئه‌فسه‌رێكی‌ سوپای‌ توركیا كوژراوه‌و پێنج سه‌ربازی‌ تر برینداربوون، سوپای‌ توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، ئه‌وهێزه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ وان له‌ چه‌لێ‌ وه‌و رووبه‌ڕووی‌ هێرشی‌ په‌كه‌كه‌ بوونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ر شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی‌ شارۆچكه‌ی‌ هیلال له‌ قلێبان، له‌ شرناخ شه‌ڕ ڕوویداوه‌و له‌نێوان په‌كه‌كه‌و سوپای‌ توركیاو سه‌ربازێكی‌ تورك و دوو “پاسه‌وانی‌ گوند” برینداربوون و ئۆپه‌راسیۆن به‌رده‌وامه‌.

ئێواره‌ی‌ دوێنێش ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل، هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، له‌شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان گه‌ریلاكانیان له‌گه‌ڵ سوپای توركیا له‌ناوچه‌ی زاپ له‌سنوری هه‌رێمی كوردستان له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 31سه‌ربازی‌ توركیا كوژراون.

The post باكوری‌ كوردستان..په‌كه‌كه‌ كاروانێكی‌ سوپای‌ توركیا ده‌كاته‌ ئامانج appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s