بارزانی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە

nuche.net

نوچەنێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە و تاوتوێی گشتپرسی و پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستانیان کرد. هەروەها لە دیدارێکی دیکەدا راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەم نوێنەرەى نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە.

رۆژی سێشەممە 20ـ 6ـ 2017، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە سەلاحەدین پێشوازی کرد لە یان کوبیش، نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

بەگوێرەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق، گشتپرسی و پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان تاوتوێكراون و بیروڕاش لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا ئاڵوگۆڕكرا.

هەروەها لە دیدارێکی دیکەدا راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە، کە ئەوان پاڵپشتی لە ئەنجامدانی گفتوگۆی کارای نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن لە هەر دوو قۆناغی پێش گشتپرسی و دوای گشتپرسی، هەروەها یان کوبیش ئاواتی خواست، کە بە شێوەیەکی ئاشتییانە گشت کێشەکان چارەسەر بکرێن. 

مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان جەختی لە سەر ئەوە کردەوە، کە گشتپرسی میکانیزمێکی دیموکراسیانەیە بۆ زانینی ویستی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و لە ئێستا و ئایندەشدا کوردستان بەشێک دەبێت لە فاکتەری چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکانی دەڤەرەکە.

مەسروور بارزانی سەبارەت بە پرۆسەی گشتپرسی رایگەیاندووە “بۆ پرسی گشتپرسیش رێکاری دەستووری گیراوەتەبەر، چونکە بەپێی دەستووری عێراق، پابەندنەبوونی بەغدا بە دەستوور ئەم دەرگایەی بۆ گەلەکەمان واڵاکردووە، کە بڕیار لە سەر چارەنووسی خۆی بدات، وێڕای ئەوەش لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبین لە دیالۆگێکی ئاشتیانە و بنیاتنەر، بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک، کە رێز لە خواست و ویستی هاوڵاتیان بگیرێت”.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=98831

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s