ئەنجومەنی ناوەندی رۆڵی فەرماندە عەمید روکن شێرزاد لە رووبەرووبونەوەی تیرۆریستانی داعش بەرز دەنرخێنێت

hawdin mahmod

ئەمرۆ سێ شەممە 20/6/2017 وەفدێکی باڵای ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەمەستی بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسین لە بارودۆخ و تەندروستی عەمید روکن شێرزاد عەزیز جێگری ئامر فیرقەی 5ی سوپای عێراق سەردانیان کرد و کە لە ئۆپراسێۆنێکدا لە بناری حەمرین بریندار بووه.

وەفدەکەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رۆڵی عەمید شێرزادیان لە سوپای عێراق و لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا بەرز نرخاند و رایانگەیاند لە بنەماڵەیەکی خەباتگێر و نیشتیمان پەروەر پیاوی جوامێر و قارەمانی تێدا هەڵدەکەوێت ، عەمید شێرزاد رۆڵی گرنگی هەبوە لە سوپای عێراق و رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن ئەو گروپەوە داگیرکرابوون.

وەفدەکەی ئەنجومەنی ناوەندی راشیانگەیاند : هەروەک چۆن داعش ئێستا لاواز بووەوە و بەرەوو لەناوچوونی دەچێت ، پێویستە لە رووی فکریشەوە رێگری لە بیری توندرەوەی بکرێت و فکری داعشیزم بنبڕ بکرێت.

لای خۆشیەوە عەمید روکن شێرزاد عەزیز خۆشحاڵی خۆی بە سەردان و بەسەرکردنەوەی هەڤاڵەکانی خۆی لە ئەنجومەنی ناوەندی دەربڕی و سوپاسی وەفدەکەی ئەنجومەنی ناوەندی کرد وبەڵێنی دوپاتکردەوە پێشمەرگە ئاسا هەر ئەرک و فەرمانێکی پێبسپێردرێت بەشانازییەوە و بەوپەری تواناییەوە جێبەجێی دەکات.

 






سه‌رچاوه‌ PUK CENTRAL COUNCIL

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s