ئەمریکا: موفتیی گەورەی داعش کوژرا

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا رایدەگەیەنن لە سووریا کەسێکیان کوشتووە کە بە “موفتیی گەورە”ی داعش ناسراوە. 

لە راگەیەندراوێکدا هێزەکانی هاوپەیمانان ئاشکرایانکردووە کە هێرشێکی ئاسمانیدا کە لە کردوویانەتە سەر شارۆچکەی مەیادین لە سووریا، توانیویانە تورکی ئەلبنعەلی، موفتیی گەورەی داعش، بکوژن کە کەسێکی زۆر نزیک بووە لە ئەبووبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەلبینعەلی رۆڵی گەورەی گێڕاوە لە راکێشانی چەکدارانی بیانی بۆ نێو داعش و هانیشیداون لە سەرتاسەری جیهان هێرش و تەقینەوە ئەنجامبدەن.

لە ساڵی 2015ەوە ئەلبینعەلی سەرۆکی پیاوانی ئایینیی نێو داعش بووە و لەو ماوەیەدا چەندین فتوای داوە کە سەربڕین و کوشتن و تووندوتیژیی حەڵاڵکردووە. هەروەها فتواشی داوە بۆ دامەزراندنی خەلافەتەکەی داعش و داوای لە داعشییەکان کردووە بەیعەت بە ئەبووبەکری بەغدادی بدەن “وەک خەلیفە”.
تورکی ئەلبنعەلی، موفتیی گەورەی داعشتورکی ئەلبنعەلی، موفتیی گەورەی داعش
فتوایەکی دیکەی ئەلبینعەلی سەبارەت بە رفاندن و دەستدرێژیکردنە سەر کچانی کوردی ئێزدی بوو بەبیانووی ئەوەی کە موسڵمان نین و چەکدارانی داعش دەتوانن بیانڕفێنن.

تورکی ئەلبینعەلی

– ساڵی 1984 لەدایکبووە و خەڵکی بەحرەینە

– قازیی شەرعیی داعش بوو و بە “موفتیی گەورە” دەناسرا

– بەرنامەیەکی رادیۆیی لە رادیۆکەی داعشدا هەبوو بۆ فتوادان

– فتوا بەنێوبانگەکانی بریتین لە:

1- رفاندنی کچانی کوردی ئێزدی

2-  دامەزراندنی خەلافەتی داعش

3- بەیعەتدان بە ئەبووبەکری بەغدادی وەک خەلیفە

4- سەربڕینی ئەوانەی دژی داعشن

– بەکالۆریۆسی لە بەشی زانستە ئیسلامییەکان لە بەیرووت هێناوە

– ساڵی 2007 لە یەمەن پەیوەندیی بە قاعیدەوە کردووە

– 2013 چووەتە لیبیا و پەیوەندیی بە گرووپە تووندئاژۆکانەوە کردووە

– ساڵی 2015 خۆی گەیاندووەتە رەققە و بووەتە سەرۆکی پیاوانی ئایینی داعش

– ساڵی 2013 بەحرەین رەگەزنامەی لێ ستاندووەتەوە

– کۆتایی مانگی پێنجی 2017 لەلایەن هاوپەیمانانەوە کوژراوە

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s