ئوسترالیا هێرشە ئاسمانییەکانی لە سوریا ڕاگرت‎

رامیار عثمان

ئوسترالیا کە یەکێکە لە وڵاتانی بەشداربووی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، بە شێوەیەکی کاتی هێرشە ئاسمانیەکانی لە سوریا ڕاگرت، دوای ئەوەی ڕوسیا هۆشداریدا لە ئەگەری ئەوەی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە ئامانج بگرێت.

وەزارەتی بەرگری ئوسترالیا لەبەیانامەیەکدا بڵاویکردەوە “هێزی بەرگری ئوستورالیا بۆ خۆپاراستن، ئۆپراسیۆنەکانی بەشێوەیەکی کاتی لە سوریا ڕاگرتووە”.

وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە “بەهۆی ئەو هەڕەشانەی کە هەیە، بەشێوەیەکی بەردەوام پێداچونەوە بە چۆنیەتی خۆپاراستنی هێزەکانمان دەکەین و وەزارەتەکەش لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئاسمانی سوریا دەکات، بەڵام هێرشە ئاسمانیەکانی ئوسترالیا لە عێراق هەروەکو پێشتر بەردەوامدەبێت”.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، هەر فرۆکەیەک لە ئاسمانی هێزەکانی سوریا و هاوپەیمانانی بسوڕێتەوە دەکرێتە ئامانج و دەخرێتە خوارەوە.

بەرپرسانی سەربازی ڕوسیا ڕایانگەیاندووە لە ئێستادا هەمانگی سەربازیان لەگەڵ ئەمریکا لە سوریا وەستاندووە و لەو بارەشەوە گفتوگۆ دەکرێت.

The post ئوسترالیا هێرشە ئاسمانییەکانی لە سوریا ڕاگرت‎ appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s