ئـاسایشی سلێمانی لەماوەی سێ مانگدا 16 چه‌كدار و ئه‌ندامی داعش دەستگیر دەکات

nuche.net

نوچەنێت

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاماری سێ مانگی کارو چالاکیەکانی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، لەماوەی ئەو سێ مانگەدا توانیویانە 16 چه‌كدار و ئه‌ندامی داعش دەستگیر بکەن.

ئه‌مڕۆ سێشەممە 20-6-2017 زمناكۆ عومه‌ر، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئـاسایشی رۆژئـاوای سلێمانی، له‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا له‌ چه‌مچه‌ماڵ، ئـاماری سێ مانگی كارو چالاكی ئـاسایشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانی بڵاوكرده‌وه‌ و جگه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كدار و ئه‌ندامانه‌ی داعش، رایگەیاند”هه‌شت كه‌س یان به‌تۆمه‌تی فڕێدانی نارنجۆك و ته‌قه‌كردن ده‌ستگیركردووه‌”.

گوته‌بێژه‌كه‌ی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەڵێت، 13 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی كێشان و بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركردووه‌. هه‌روه‌ها چوار كه‌سیش به‌تۆمه‌تی ته‌زویر و چوار كه‌سی دیكه‌شیان به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركردووه‌. 

له‌باره‌ی دۆخی چه‌مچه‌ماڵیشه‌وه‌، زمناكۆ عومه‌ر، ئاماژەی بۆئەوەکرد، کەله‌ چاو شاره‌كانی دیکە، له‌ چه‌مچه‌ماڵ حاڵه‌تی كوشتن زۆر كه‌متره‌ و وه‌ك شاره‌كانی تر نییه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردودا حاڵه‌تی كوشتنیان چه‌ند بووه‌ و له‌ چه‌مچه‌ماڵیش چه‌ند بووه‌.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=98828

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s