یەکێتی ئەوروپا داوای لە هەرێم کرد ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیى ئەنجام نەدات

سوران کوردستانی

وەزیرانى دەرەوەى یەکێتى ئەوروپا ئەمڕۆ دوو شەممە داوایان لە  هەرێمى کوردستان کرد، ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیى ئەنجام نەدات.

وەزیرانى دەرەوەى یەکێتى ئەوروپا ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە “پێویستە خۆیان بەدووربگرن لە هەنگاوى تاکلایەنانە، و هەموو پرسە کراوەکان لەڕێگەى تەوافوق چارەسەر بکرێن” لەسەر بنەماى دەستوورى عێراق.

وەزیرانى دەرەوەى ئەوروپا بە دیاریکراوى باسیان لە ٢٥ى ئەیلول و ئەنجامدانى ڕیفراندۆم نەکردووە، بەڵام داوا دەکەن کە هەموو لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمى کوردستان “بەدواى خاڵە هاوبەشەکاندا بگەڕێن” و هەڵبژاردنەکان لە هەرێمى کوردستان ئەنجام بدەن.

ئەو هەڵوێستەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپا لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٨ حوزەیرانی ٢٠١٧ سه‌باره‌ت به ‌هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ‌ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، ستیڤان دواریک وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، له‌وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاند “ئێمه ‌تێبینی ئه‌و ڕاگه‌یەندراوه‌مان كرد كه ‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به ‌ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ئاشكراكرا، هه‌ڵوێستی ئێمه‌ له‌و باره‌یه‌وه ‌ڕوونه‌ كه ‌ئه‌ویش هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستوور”.

پێشتریش  هەریەکە لە ئەمریکا، ئەڵمانیا، ڕوسیا، بەریتانیا، تورکیا، ئێران پشتیوانی یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەن.

دوێنێش ١٨ ی حوزەیران حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و ئەکادیمییەکان دەربارەی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،ئەو پرۆسەیە بەو ئاسانییە نییە و کاریگەری دەبێت لەسەر ئارامی هەرێم، جگە لەوەش داوایەکی نایاساییە و پێویستی بە درەکردنی یاسا هەیە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، چونکە دەستوری عێراق ڕێگە نادات بە هەرێمی کوردستان یان هیچ پارێزگایەکی تر لە عێراق جیابێتەوە.

ڕۆژی ٧ی حوزەیران، جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ، بارزانی و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆبوونەوە و بڕیاریاندا ڕۆژی ٢٥ی ئەیلولی ئەمساڵ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بگرێتەوە.

The post یەکێتی ئەوروپا داوای لە هەرێم کرد ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیى ئەنجام نەدات appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s