یه‌كێتی‌و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌

سوران کوردستانی

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی جه‌خت له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی بێ مه‌رجی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌ندامێكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش ئاشكرایده‌كات”له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی‌و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌”.

سه‌باره‌ت به‌شێوازی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بڕیاری ره‌سمی یه‌كێتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌بێ مه‌رج ئه‌و ده‌زگا شه‌رعییه‌ كارابكرێته‌وه‌، به‌و جۆره‌ی نه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مه‌رجی هه‌بێت نه‌ پارتی.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاشكرایكرد، یه‌كێتی پێیوایه‌ ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان ئازاد بێت‌و له‌ رێگه‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌شه‌وه‌ یاسای ریفراندۆم ئاماده‌ بكرێت‌و ئه‌نجام بدرێت.

سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی‌و گۆڕان، سامان گه‌رمیانی ده‌ڵێت”بڕیاری ره‌سمی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنامه‌كه‌ی یه‌كێتی‌و گۆڕان جێبه‌جێ بكرێت، كار بۆ ئه‌نجامدانی هاوپه‌یمانێتی نێوان فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی‌و گۆڕان بكرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند كارێكی تر”.

ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد،”له‌م هه‌فته‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی‌و گۆڕان ئه‌نجامده‌درێت‌و لایه‌نی یه‌كێتی سه‌رپشك كراوه‌ بۆ بڕیاردان”.

The post یه‌كێتی‌و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌ appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s