گۆڕان سکاڵا لەسەر بارزانی تۆمار دەکات

شاھۆ خوارەحم

br { display: none; }
p br { display: none; }

گۆڕان سکاڵا لەسەر بارزانی تۆمار دەکات

snnc.co

بزوتنەوەی گۆڕان بەنیازە لەسەر دەرکردنی فەرمانی ھەرێمی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، سکاڵا لەسەر مەسعود بارزانی لە دادگای فیدراڵی تۆمار بکات، ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕانیش لەئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: ھەر کاتێک گفتۆگۆ لەسەر ئەو بابەتە کرا، ئەو کاتە بڕیار دەدەین.

مەحمود رەزا، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی راگەیاند: سیناریۆی بەناو پڕۆسەی ریفراندۆمی ھەرێم، سەرتاپای نایاساییە، چونکە مەسعود بارزانی ھیچ شەرعیەتێکی یاسایی و دەستووری نییەو ناتوانێت فەرمانی ھەرێمی لەشێوەی یاسا بۆ ریفراندۆم دەربکات.

لە دوو رۆژی رابردوودا، ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان روونکردنەوەیەکی لەسەر فەرمانی ھەرێمی ژمارە (١٠٦)ی تایبەت بەریفراندۆم بڵاوکردەوەو رایگەیاند: ئەگەر ھێزە عیراقییەکان لەدادگای باڵای فیدراڵی،‌ تانە لەو فەرمانە بدەن، ئەوا بەدڵنیایەوە فەرمانەکە لەڕووی فۆرم و بابەتەوە، لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە ھەڵدەوەشێنرێتەوە.

لەوبارەیەوە مەحمود رەزا وتی: “تائێستا لەناو فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەران، بابەتی تۆمارکردنی سکاڵا لەدادگای فیدراڵی لەسەر ئەو فەرمانە باسنەکراوە، بەڵام ھەر کاتێک باسکرا ئەوکاتە بڕیاری لەسەر دەدەین”.

بەوتەی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان، نەک فراکسیۆن، بەڵکو ھەر تاکێک لەدادگای فیدراڵی تانە لەو فەرمانە بدات دەیباتەوە، وتی: چونکە بارزانی ھیچ شەرعییەتێکی یاسایی و دەستووری نییەو دەرکردنی ئەو فەرمانەش پێچەوانەی یاساکانی عیراقە، ھەرێمیش تائێستا بەشێکە لەحکومەتی فیدراڵی عیراق”.

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s