گشتپرسى و سەربەخۆیى باشوورى کوردستان

Sabah Raji

جوتیار کەمانگەر:
پرسى گشتپرسى پرسێکى نیشتمانى و نەتەوەییە ، خەونێکى لە مێژینەى هەموو تاکێکە کە پەرۆشى بوونى شوناسى نەتەوەکەیەتى ، ئەم پرسە موڵکى هیچ حیزب و پارتێک و لایەنێکى سیاسى نیە ، ئیستا باشترین دەرفەتى مێژوویى هەڵکەوتووە بۆ بە باڵاچوونى پرسى نەتەوەکەمان لە بەشەکانى ترى کوردستان بەگشتى و لە باشوورى کوردستان بە تایبەتى ، پێویستە هەموو لایەک بێ دوو دڵى ئەم پرسە نەخەینە گیروگازى پشتیوانى کردن و دژایەتى کردن بە هەر هۆکارێک بێ هەموومان بێین بۆ ئامادەکاریی بەدیهێنانى ئامانجەکە ، بەڵام هاوڵاتیان دوو مەترسی لە بەرچاو دەگرن کە کوتونەتە نێو دوو حاڵەتى مەترسى دار:
یەکەم: کێشەى ناوخۆیى لە رووى سیاسى و ئابوورى و بەڕیوەبەردنى حکومەت: لە ئیستادا پارتە سیاسیەکان ناتوانن یەک هەڵویستبن لە ئاستى پرسە نیشتیمانیەکان بگرە دژایەتیەکى لە ڕادەبەدەر بەرامبەر یەک ئەکەن بوەتە هۆى پەکخستنى پەرلەمان کە مەرجەعی باشوورى کوردستانە هاوڵاتیان مەترسیان هەیە کە لە دواى سەربەخۆیى ناکۆکیە سیاسیەکان زیاتر پەل بەهاوێژێت بۆ شەڕى براکوژى و ماڵ وێرانى کە وەک هاوشێوەى باشوورى سودانى لێبێت لەو کاتەى کە سەربەخۆیى باشوورى سودان ڕاگەێنراوە تا ئیستا لەسەر دەسەڵات شەڕى ناوخۆ دەکرێت کە قەیرانە ئابووریەکانى گەیاندۆتە ئاستێک کە هەموو گەل لە برسا بمرن، یاخود نەزانى لە بەڕیوەبەردنى حکومەتدا کە بە شێوەیەکى بێ پلان هەموو دەزگاو فەرمانگەکان بەڕیوەدەبرێت ،گەندەڵییەک کە سنوورى خۆى تێ پەراندووە گەندەڵى بەرپرسان بۆ خۆشگوزەرانى تایبەتى خۆیان و وەلانانى بەرژەوەندى هاوڵاتیان ، قۆرخ کردنى ئابوورى بازاڕ لە لایەن بەرپرسان کە هیچ شوێنێکیان نەهێشتوەتەوە بۆ هاوڵاتیان ، مەترسى لە قەیرانى دارایى لە ئێستادا کە ترسێکى دروست کردووە کە قەیرانەکە زیاتر گاریگەرى هەبێت لە ژیانیاندا . مەترسى لەسەر دراوسێکانى هەرێمى باشوورى کوردستان کە گەمارۆی ئابوورى بەسەر هەرێم دا بەسەپێنن ژیانى هاوڵاتیان زیاتر دەکەوێتە مەترسیەوە . هەروەها نەبونى یاسا بۆ بەرپرسان لە هەرێم و نادادپەروەرى لە داموودەزگاکان حکومەت ، کە ئەم هۆکارانە بوەتە هۆى کەمبونەوەى خواست لەسەر گشتپرسى و سەربەخۆیى کوردستانى باشوور .
دووەم: مەترسى لەسەر حکومەتى ناوەند یاخود سیاسیەکانى عەرەب لە عێراقدا: سەدەیەکە گەلى کورد بە دەست حکومەت و سیاسیەکانى بەغداد دەناڵێنێت .بێگومان هەموومان باش دەزانین دوژمن هەر دوژمنە و مار هەرگیز نابێتە یار .حکومەتە داگیرکەرەکانى کوردستان ئەگەر دژایەتى ئاڵاى کوردستان و گشتپرسى و سەربەخۆیى کوردستان دەکەن دەبێ بە ئاسایى وەریبگرن ، چونکە ئەوان ئەمڕۆ نیە دوژمنایەتى دۆزى کورد دەکەن ، بەڵکو لە دوای رووخانى حکومەتە یەک لە دواى یەکەکان .هەوڵى لە ناوبردن و سڕینەوەمان دەدەن و هیچ نەماوە لە دژى گەلى ئێمە نەیکەن ، لە ئەنفال و کیمیایى باران و ڕاگواستن لە خاک و ماڵى خۆیان و عەرەب هێنانە جێگایان بۆ ئەوەى گەلێکى کە نەبێت بە ناوى گەلى کورد ، عیراق عیراقى گەلى عەرەب بێت و عیراقى ئیستاش بە هەموو شێوەیەک دژایەتى دەکات وەک گەمارۆى دارایى و پەلاماردانى ناوچە کوردنشینەکان وە دروستکردنى گروپى تیرۆریستى وەک داعش و حەشدى شەعبى کە بەردەوام بەریان دەدەنە گیانى گەلەکەمان بەردەوام ڕۆڵەى ئەم گەلە زوڵم لێ کراوە خوێنى ڕیژراوە ، کچ و ژنى ئەم گەلە کڕین و فرۆشتنى پێ دەکەن . گەل و حکومەتێکى فاشیلى وەک عیراق بەچى شێوەیەک ئەتوانین پێکەوە لەگەڵیان بژین . لەبەرئەوەى باشترین دەرفەتە بو جیابونەوە لە عیراقێکى فاشیل . سەربەخۆى کوردستان خەونی هەموو تاکیًکى کوردپەروەرە .

سه‌رچاوه‌ هاوپشتی
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.hawpshti.com/ku/?p=12729

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s