کۆمەڵ دەنگۆیەکی میدیاکانی پارتی رەتدەکاتەوە

br { display: none; }
p br { display: none; }

کۆمەڵ دەنگۆیەکی میدیاکانی پارتی رەتدەکاتەوە

snnc.co

کۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە میدیاکانی پارتی لەبارەی بوونی ناکۆکی لەسەر ھاوھەوڵوێستی لەگەڵ گۆڕان دەداتەوەو بەرپرسی مەڵبەندی ھەولێری ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: سورین لەسەر ھەڵوێستەکانمان.

ئیسماعیل رەسوڵ بەرپرسی مەڵبەندی ھەولێری کۆمەڵی ئیسلامی بە SNNی ھەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە ناکۆکی لەنێوان ریزەکانی حزبەکەیدا ھەبێت و رایگەیاند: تائێستا ھیچ سکاڵایەک لەلایەن کادرانمان لەھەولێر نەگەینراوەتە ئەنجومەنی سیاسی لەبارەی ھەڵوێستەکانمان لەسەر پرسە سیاسییەکان.

پارتی لەڕێگەی ھەندێک لەمیدیاکانییەوە باسی تێکچوونی ریزەکانی کۆمەڵی ئیسلامی دەکات بەھۆی نزیکایەتی لەگۆڕان و ھاوھەڵوێستی لەسەر ھەندێک لەپرسە سیاسییەکان، بەتایبەت پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان و ھەمواری یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم، لەو چوارچێوەیەشدا ئاماژە بەوەکراوە کە کادرانی کۆمەڵ لەھەولێر داوایان لەئەنجومەنی سیاسی حزبەکەیان کردووە، لەبڕیاردان پەلە نەکات.

بەرپرسەکەی کۆمەڵ وتیشی: “لەڕابردوودا کۆمەڵ پێداگریکردووە لەسەر ئەوەی پرسەکان بەیاسایی و میکانیزمی خۆیان چارەسەر بکرێن، پەرلەمانیش کارابکرێتەوە بۆئەوەی لەپەرلەمانەوە بڕیار لەسەر پرسە نیشتمانییەکان بدرێت”.

راشیگەیاند:” ئێمە کارێکی نایاساییمان نەکردووە تاوەکو لێی پەشیمان ببینەوە، بۆیە لەئێستاشدا سوورین لەسەر ھەڵوێستەکانمان و جەماوەرەکەشمان پاڵپشتی لێمان کردووە، جا ئەو ھەڵوێستانە لەگۆڕان یان ھەر لایەنێکی دیکەوە نزیک بێت”.

سەبارەت بەئامانج لەبڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەی پارتی، ئیسماعیل رەسوڵ رایگەیاند: ئامانج لەبڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیان بۆ تێکدانی پەیوەندی نێوان کۆمەڵە لەگەڵ لایەنێکی دیکەو زیاتر ھەڵایەکی ئیعلامییە.

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s