کۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی میدیاکانی پارتی دەداتەوە

سوران کوردستانی

 

کۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە میدیاکانی پارتی لەبارەی بوونی ناکۆکی لەسەر ھاوھەوڵوێستی لەگەڵ گۆڕان دەداتەوەو بەرپرسی مەڵبەندی ھەولێری ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: سورین لەسەر ھەڵوێستەکانمان.

ئیسماعیل رەسوڵ بەرپرسی مەڵبەندی ھەولێری کۆمەڵی ئیسلامی له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، ھەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە ناکۆکی لەنێوان ریزەکانی حزبەکەیدا ھەبێت و رایگەیاند: تائێستا ھیچ سکاڵایەک لەلایەن کادرانمان لەھەولێر نەگەینراوەتە ئەنجومەنی سیاسی لەبارەی ھەڵوێستەکانمان لەسەر پرسە سیاسییەکان.

پارتی لەڕێگەی ھەندێک لەمیدیاکانییەوە باسی تێکچوونی ریزەکانی کۆمەڵی ئیسلامی دەکات بەھۆی نزیکایەتی لەگۆڕان و ھاوھەڵوێستی لەسەر ھەندێک لەپرسە سیاسییەکان، بەتایبەت پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان و ھەمواری یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم، لەو چوارچێوەیەشدا ئاماژە بەوەکراوە کە کادرانی کۆمەڵ لەھەولێر داوایان لەئەنجومەنی سیاسی حزبەکەیان کردووە، لەبڕیاردان پەلە نەکات.

بەرپرسەکەی کۆمەڵ وتیشی: “لەڕابردوودا کۆمەڵ پێداگریکردووە لەسەر ئەوەی پرسەکان بەیاسایی و میکانیزمی خۆیان چارەسەر بکرێن، پەرلەمانیش کارابکرێتەوە بۆئەوەی لەپەرلەمانەوە بڕیار لەسەر پرسە نیشتمانییەکان بدرێت”.

راشیگەیاند:” ئێمە کارێکی نایاساییمان نەکردووە تاوەکو لێی پەشیمان ببینەوە، بۆیە لەئێستاشدا سوورین لەسەر ھەڵوێستەکانمان و جەماوەرەکەشمان پاڵپشتی لێمان کردووە، جا ئەو ھەڵوێستانە لەگۆڕان یان ھەر لایەنێکی دیکەوە نزیک بێت”.

سەبارەت بەئامانج لەبڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەی پارتی، ئیسماعیل رەسوڵ رایگەیاند: ئامانج لەبڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیان بۆ تێکدانی پەیوەندی نێوان کۆمەڵە لەگەڵ لایەنێکی دیکەو زیاتر ھەڵایەکی ئیعلامییە.

 

The post کۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی میدیاکانی پارتی دەداتەوە appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s