پەرلەمانتارێک: گەل سزای ئەوانە دەدات لە دژی گشتپرسی کەمپین دروستدەکەن

nuche.net

نوجەنێت

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەبێ ھەموو لایەنە سیاسییەکان پێکەوە کار بۆ سەرخستنی پڕۆسەی گشتپرسی بکەن. دەشڵێت “ئەوانەی کەمپین دژی گشتپرسی پێکده‌هێنن، دادگای گەل سزایان دەدات”.

ئامینە زکری، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی حزبه‌كه‌ی راگەیاند: ”گشتپرسی پرسێکی نیشتمانییە و لە سەرووی ھەموو پرسێکەوەیە، کاتێک ئێمە ئاوارە و دەربەدەر بووین و شەھید و قوربانیمان دەدا، قارەمانەکانمان خوێنی خۆیان لەپێناو سەربەخۆییی کوردستاندا دەبەخشی و گیانی خۆیان دەکردە قوربانی و خەباتی ئێمەش ھەر لەو پێناوەدا بەردەوام بووە”. 

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ده‌ڵێت “بە دیاریکردنی رۆژی گشتپرسی لە لایەن سەرکردایەتی کوردستانەوە، دەبێت گوتاری کورد بەرەو گوتارێکی نیشتمانی، نەتەوەیی و یەکڕیزیی نێوماڵی کورد بچێت، دەبێتگشتپرسی ھەموو ناکۆکییە سیاسییەکان وەلا بنێت و ھەموو لایەنە سیاسییەکان پێکەوە کار بۆ سەرخستنی پڕۆسەیگشتپرسی بکەن، چونکە خەونی ھەموو گەلی کوردستانە”.

زکری گوتی ”بەداخەوە ھەندێ لایەنی ھەرێمی کوردستان، کەمپینی دژیگشتپرسییان دروستکردووە، بە ھەندێ بەھانەی سادە و ساویلکانەوە، کە عەقڵ و لۆژیک ناتوانێ ئەو بەھانە بچووکانە قبووڵ بکات”. 

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەش دەخاتەڕوو و دەڵێت “ئومێدمان ھەیە ئەو کەس و لایەنانە بگەڕێنەوە نێو لایەنەکان بۆ پرسی گشتپرسی و ھەرکاتێکیش بێن درەنگ نییە، بەپێچەوانەوە ئەگەر لە گشتپرسیدا بەشدار نەبن، ئەوە مێژوو رەحم بە کەسمان ناکات و دادگای گەل بە شێوەیەکی دادپەروەرانە سزای ئەو کەسانە دەدات، خۆ ئێمە دڵنیاین چەندین کەمپینیش پێکبێنن، کاریگەرییان لەسەر بۆچوونی نیشتمانپەروەرانەی خەڵکی سلێمانی نابێت”.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=98785

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s