پلە بەرزکردنەوەی ژمارەیەک ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە پەسەند دەکرێت

شاھۆ خوارەحم

br { display: none; }
p br { display: none; }

پلە بەرزکردنەوەی ژمارەیەک ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە پەسەند دەکرێت

snnc.co

کێشەی پلەبەرزکردنەوەی ئەو ئەو ئەفسەرانەی وەزارەتی پێشمەرگە چارەسەر کرا، کە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە رەتکرابۆوە، فەرماندەیەکی ئەو وەزارەتەش رایدەگەیەنێت: سەرۆکایەتی ھەرێم بەڵێنی داوە لەماوەی داھاتوودا پلە بەرزکردنەوەی ئەو ئەفسەرانەش پەسەند بکات.

لەماوەی رابردوودا، وەزارەتی پێشمەرگە خشتەی پلە بەرزکردنەی ئەفسەرانی بۆ ساڵی ٢٠١٥ رەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێم کرد، کە ژمارەیان دوو ھەزارو ٣٩٥ پێشمەرگە بوو، بەڵام بەپاساوی نەبینینی خول و میلاکەوە، پلە بەرزکردنەوەی ھەزار ئەفسەر رەتکرایەوە.

لیوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆکایەتی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لەوەزارەتی پێشمەرگە، بە SNNی راگەیاند: ژمارەی ئەو ئەفسەرانەی پلەی بەرزکردنەوەیان لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە رەتکراوەتەوە، ھەزار کەس نییە، بەڵکو نزیکەی (٢٠٠) پێشمەرگەیە.

وتیشی: “ھەندێک لەو پێشمەرگانە لەدیوانی وەزارەتدان و ھەندێکیشان سەر بە ھێزەکانی (٧٠) و (٨٠)ن”.

بەوتەی لیوا قارەمان کەمال، “رەتکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی ئەو ئەفسەرانە، ھیچ ھۆکارێکی لەپشتەوە نییەو پەیوەندی بەسەرۆکایەتی ھەرێمەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەنەبوونی میلاکەوە ھەیە”.

سەبارەت بەچارەسەرکردنی کێشەکە، جێگری سەرۆکایەتی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لەوەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: “لەگەڵ سەرۆکایەتی ھەرێم قسە کراوە، بەڵێنمان پێدراوە پلە بەرزکردنەوەی ئەو ئەفسەرانەش پەسەند بکرێت و لەداھاتوویەکی نزیکدا جێبەجێبکرێت”.

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.snnc.co/news.aspx?id=11610

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s