نه‌جمه‌دین كه‌ریم: جموجوڵی‌ داعش له ناوچه‌كانی‌ كه‌ركوك ڕوو له‌ زیادبوونه‌

سوران کوردستانی

نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند، جموجوڵی‌ داعش له‌ ناوچه‌ی‌ حه‌وزی‌ حه‌مرین ڕووی له‌ زیادبوونه‌، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی‌ بۆسه‌ر پارێزگاكانی‌ دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین دروستده‌كات.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ به‌ڕێوبه‌رانی‌ فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ كه‌ركوك ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، دوا كرده‌وه‌ی‌ داعش په‌لاماردانی‌ سه‌نگه‌ره‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ بوو له‌ ناوچه‌ی‌ (زه‌رگه‌) كه‌ له‌ لایه‌ن هێزی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ شكستیان پێهێنرا.

وتیشی‌ “ئه‌م جموجوڵانه‌ش چاوه‌ڕوان كراوبوو به‌هۆی‌ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ ته‌واوبوونی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ ئازادكردنه‌وه‌ی‌ شاری‌ موسڵ و هه‌ڵاتنی‌ تیرۆریستان به‌ره‌و حه‌ویجه‌ و ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌”.

چه‌كدارانی‌ داعش له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ له‌ده‌ستدانی‌ موسڵ، ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ مانگێكه‌ چه‌ند جارێك هێرشیان كردووه‌ته‌  سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی‌ له‌سنوری‌ كه‌ركوك و خورماتوو، سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیش تێكشكێنراون.

سه‌باره‌ت ڕیفڕاندۆم، پارێزگاری‌ كه‌ركوك وتی‌ “ئه‌نجامدانی‌ ڕیفڕاندۆم كارێكی‌ دیموكراتییه‌ بۆ زانینی‌ بیروڕای‌ هاوڵاتییان و ئاماده‌یی‌ كه‌ركوكی‌ ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ شاری‌ كه‌ركوكیش”.

 

The post نه‌جمه‌دین كه‌ریم: جموجوڵی‌ داعش له ناوچه‌كانی‌ كه‌ركوك ڕوو له‌ زیادبوونه‌ appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s