مەلا بەختیار ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

سوران کوردستانی

مەلا بەختیار ڕونکردنەوەیەکی دەربارەی یەکخستنی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان بڵاوکردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕونکردنەوەیەکی تایبەتی دەربارەی یەکخستنەوەی فراکسیۆنەکانی یەکێتی نێستیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران بڵاوکرەوە و تێیدا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە هۆکاری دوا کەوتنی ئەو پڕۆسیە ناودەبات

لە ڕونکردنەوەکەی مەلا بەختیاردا “هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە سەرەتای دەسبەکاربونی بیرۆکەی یەکخستنی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان لەگەڵیدا نەبوە و هەر چارە وبە بیانویەک ئەو پرسەی دوا خستوە و جارێک بە بیانوی نەگونجاوی بارودۆخ و جارێکیش بە چونە دەرەوە لە کۆبونەوەکانی سەرکردایەتی یەکێتی بۆچونی نەرێنی خۆی دەربارەی ئەو پرسە پێ راگەیاندوین”.

هەر لە میانەی ئەو رونکردنەوەیەدا مەلا بەختیار رەخنە لەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەگرێت  سەبارەت بەوە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەبێ ئاگاداری ئەندامانی مەکتبی سیاسی و سەرکدایەتی یەکێتی هەڵوێستی خۆی گۆڕیوە و بە پرسەکە رازیبوە”.

ئەمەش دەقی رونکردنەوەکەی مەلا بەختیارە…

 لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

رونكردنەوەیەك .. تەنها بۆ زانینی راستیەكان

ئەمشەو خاتو هێرۆ برایم ئەحمەد رونكردنەوەیەكی لەسەر هەڵوێستی خۆی بۆ یەكخستنی فراكسیۆنی یەكێتی‌و گۆڕان، بڵاوكردەوە.

بۆئەوەی راستیەكان، دوور لە پێخۆری هەلپەرستی بزانرێ‌، ئەوەی لەناو كۆبونەوەكەدا باسی بڕیاری هەڤاڵ هێرۆی كرد سەبارەت بە یەكخستنی فراكسیۆنەكان بەندەیە (مەلا بەختیار).

هۆیەكەشی ئەمەی خوارەوەیە كە:

– لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی (2017/4/26) كاتێك مشتومڕ لەسەر چۆنیەتی رێكخستنی فراكسیۆنەكانی یەكێتی‌و گۆڕان كرا، هەڤاڵ هێرۆ بۆچونی وا بوو كە، هەلومەرجەكە لەبار نییە بۆ ئەو یەكخستنە.

– دوابەدوای ئەو كۆبونەوەیە، كۆبونەوەی سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی‌و گۆڕان كرا، هەڤاڵ هێرۆ بەراشكاویی هەمان بۆچونی دوپاتكردبووەوە، كە كاتی نییە فراكسیۆنەكان یەكبخرێ‌.

– رۆژی (2016/6/15) سەعات (5)ی ئێوارە، لە دانیشتنێكدا، بەئامادەبونی هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی، دۆخی كوردستان‌و دۆخی ناو یەكێتیمان لەگەڵ هەڤاڵ هێرۆ تاوتوێكرد، بۆچونەكانی سەبارەت بە هەمان مەبەست‌و چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسیەكان، كە بگونجێ‌ لەگەڵ بارودۆخی كوردستان‌و یەكێتی‌و چۆنیەتی كاراكردنەوەی پەرلەمان‌و ریفراندۆم، هیچ ئاڵوگۆڕێكی بەسەردا نەهاتبوو. بەڵكو گەیشتینە ئەو ئەنجامەی كە لەكوردستان‌و لەناو یەكێتیشداو لەگەڵ تەواوی هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی‌و جێگرانی سكرتێری گشتیدا نەرمتر، هەنگاوی چارەسەر بنرێ‌.

– لەكۆبونەوەی (2017/6/18) كاتێك، قسەوباس هاتە سەر رێكەوتنامەی یەكێتی‌و گۆڕان‌و یەكخستنی فراكسیۆنەكان، لەنیوەی باسەكەدا، ه.هێرۆ كۆبونەوەی جێهێشت، وەكو راستییەك ئاماژە بەو بۆچونەی هەڤاڵ هێرۆ كرا، سەبارەت بە نەگونجاوی دۆخەكە بۆ یەكخستنی فراكسیۆنەكان. دوای شەن‌وكەوێكی هەمەلایەنە، ئەو بڕیارنامەیە پەسەند كرا كە لە راگەیاندنی رۆژنامەوانی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا، دەقەكەی بڵاوكرایەوە.

ئەوەی مایەی سەیروسەمەرەیە، دوای پەسەندكردنی بڕیارەكەو بڵاوكردنەوەشی، دیارە هەیە، دڵی بەو بڕیارەش دانەكەوتووە‌و مەبەستی بووە ئاراستەی كۆبونەوەكە بئاڵۆزێ‌، بۆیە هەواڵی ناو كۆبونەوەكەی، بەوشێوەیەی لەگەڵ مەبەستەكانیا دەگونجێ‌، بەو رێگایانەی ئاسان بووە بۆی، گەیاندۆتە هەڤاڵ هێرۆ. تومەزە، ئەو هەڤاڵەی هەواڵەكەی بەمەبەست گەیاندووە، باشتر لە ئێمە دەزانێ‌، هەڤاڵ هێرۆ، دوای چونەدەرەوەی لە كۆبونەوەكە، بۆچونەكەی گۆڕدراوەو بڕیاری پێچەوانەی بڕیارەكانی كۆبونەوەی پێشوی سەركردایەتی داوە. تا ئێرە ئاساییە.

دەپرسین: مادام سەركردایەتی، بەبێ‌ ئەوەی تەنانەت هەڤاڵێكیش دژی بڕیارەكە رای دابێ‌، بڕیارەكە سەبارەت بە بزوتنەوەی گۆڕان، پەسەند كرابێ‌، ئیتر پێویستی دەكرد، ئەم گفتوگۆیەی ناو كۆبونەوەكە، بەمەبەست‌و لەپێناوی ژاوەژاوی چەواشەخوازی، بگەیەنن؟

ئایە، باشتر نەبوو، هەڤاڵ هێرۆ، دەستبەجێ‌، پێش تەوابونی كۆبونەوەكە، بەتەلەفۆن ئەزیەتی كێشاباو گوتبای: بیروڕام گۆڕیوەو ئێستا بۆچونم وایە، فراكسیۆنەكان یەكبخرێ‌؟

بەدڵنیاییەوە، تەلەفۆنێكی لەوجۆرە، ئامانجە یاسی‌و حزبیەكانی باشتر دەپێكا، نەك رونكردنەوەیەكی بەیاننامەئاسا، كە چەندین جار كوردسات نیوزو كەناڵی دیكە، پەخشی بكەن‌و ناحەزانی یەكێتیش سودی لێوەربگرن. هەلپەرستەكانیش بخاتە هەلەكەسەما!!

مەلا بەختیار

2017/6/1

The post مەلا بەختیار ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s