لیژنەی تەندروستی لەسەر ناردنی دەرمان بۆ داعش دێتە دەنگ

کاروان مەحمود

br { display: none; }
p br { display: none; }

لیژنەی تەندروستی لەسەر ناردنی دەرمان بۆ داعش دێتە دەنگ

snnc.co

لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، روونکردنەوە لەسەر دەنگۆی رەوانەکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ چەکدارانی داعش دەدات و ئەندامێکی لیژنەکەش رایدەگەیەنێت: ھەر بەڵگەیکمان لەوبارەیەوە دەستبکەوێت، لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەین.

د.بەختیار جەبار شاوەیس، ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەی ڕابردوو چەندین جار دەنگۆی ڕەوانەکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش بڵاوکراوەتەوە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە سەرچاوەی ئەو دەنگۆیانە، نەیارەکانی وەزیری تەندروستین.

بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، بڕێکی زۆر دەرمان و پێداویستی پزیشکی، کە لە عیراق بەرھەمھاتووە، لە حەشارگەیەکی داعش دەستیان بەسەردا گیراوە.

لەوبارەیەوە، پەرلەمانتارەکەی لیژنەی تەندروستی دەڵێت: بەھۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانرێت وەک پێویست دەرمان بۆ پارێزگاکان دابینبکرێت، ئیتر چۆن دەتوانرێت ڕەوانەی شوێنی دیکە بکرێت، ئەوەشی باسدەکرێت ڕەنگە لەلایەن ئاوارەکانەوە ڕەوانە کرابێت.

بەختیار شاوەیس ئاشکراشیکرد، ھەر بەڵگەیەک لەسەر ناردنی دەرمان بۆ داعش، بگاتە دەستمان، بەدواداچوونی بۆ دەکەین و لەئەگەری پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانیش، وەزیری تەندروستی بەمەبەستی لێپرسینەوە، بانگھێشتی پەرلەمان دەکەین.

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s