كورد كام ده‌وڵه‌ت وكام سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت

نه‌وزاد ئه‌سعه‌د

 

 

 

نه‌وزاد ئه‌سعه‌د

 

ره‌نگه‌ له‌ ئێستادا و باس كردن له‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان وپێك هێنانی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم گه‌لێك كێشه‌ و قه‌یرانی مه‌ترسیدار بۆگه‌لی كوردستان بخولقێنێت وتائه‌و راده‌یه‌ش كاریگه‌ری بكاته‌ سه‌رئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی رابوردودا به‌ده‌ست هاتون، چونكه‌ ئێمه‌ی كوردو هه‌لكه‌وته‌ی جوگرافی كوردستان كارێكی وه‌های كردوه‌ هه‌میشه‌ دوژمنانی سه‌ربه‌خۆیمان وده‌وڵه‌ته‌ دراوسێیه‌كانمان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه‌هه‌ریه‌كه‌و به‌شێك له‌كوردستانی به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه‌ هه‌رگیز رێگه‌نه‌ده‌ن كه‌كورد ببێته‌خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیی وبه‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بخاته‌ژێر مه‌ترسیه‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌وروه‌وه‌ی كه‌گه‌رباشوری كوردستان سه‌ربه‌خۆبێت وریفراندۆم به‌به‌ڵێ ده‌نگ بهێنێت رێگه‌خۆشكه‌رده‌بێت بۆپارچه‌كانی تریش كه‌داوای مافی خۆیان بكه‌ن وئه‌وده‌وڵه‌تانه‌بكه‌ونه‌ژێركاریگه‌ری شڵه‌ژانی سیاسی وده‌یان گرفتی تری ئابوری وسیاسی رویان لێ بكات.
له‌سه‌رو هه‌مو ئه‌مانه‌وه‌ی كه‌باسمان كرد دیاره‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش له‌نێوان چه‌ندین رای جیاوازداماون هه‌یانه‌ بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه‌ وهه‌شه‌ ناره‌زایه‌تی ده‌ربریوه‌ و به‌پێچه‌وانه‌ شه‌وه‌هه‌ندێ وڵات پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
كه‌بێگومان چه‌ندپشتیوانی زۆربێت ئه‌وه‌نده‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستانه‌، بێگومان پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته‌.ئه‌م فاكته‌رانه‌ی كه‌باسم كردفاكته‌ری ده‌ره‌كین وگه‌ربمانه‌وێت تاراده‌یه‌ك ده‌توانین به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م سینارێۆیانه‌ هه‌ندێ ده‌سكه‌وتی گرنگ به‌ده‌ست بهێنین وبه‌رچاومان رون بێت چۆن بریاربده‌ین وپشتیوانی په‌یدابكه‌ین ودژه‌كانیش تێبگه‌یه‌نین كه‌نیه‌تمان پاكه‌وده‌مانه‌وێت دۆستێكی بێ زیان ودراوسێیه‌كی باش بین بۆیان.به‌لام ه‌داخه‌وه‌ئێمه‌له‌ئێستاداوله‌م كاته‌هه‌ستیاروپڕ له‌گۆرانكاریه‌ی له‌كوردستان وعێراق وناوچه‌كه‌وجیهانیش به‌رێوه‌یه‌هیچ ئاماده‌كاریه‌كمان نه‌كردوه‌ونه‌ك هه‌رئه‌وه‌ش ماڵێكی پرله‌ئاژاوه‌وقه‌یرانمان هه‌یه‌وئه‌م گرفتانه‌ش شۆربونه‌ته‌وه‌بۆنێوهه‌موتاكه‌كانی كۆمه‌لگه‌وقه‌یران له‌دوای قه‌یران له‌كوردستان ده‌خولقێنرێت له‌لایه‌ن لایه‌نه‌سیاسیه‌كانه‌وه‌هیچ یه‌كێك له‌ولایه‌نانه‌ئاماده‌ی ئه‌وه‌نین له‌سه‌رمێزی گفتوگۆدابنیشن وكێشه‌وقه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت كه‌مێك ئاسوده‌ی بۆگه‌له‌كه‌مان بگه‌رێننه‌وه‌.بۆیه‌له‌ئێستاداپێویسته‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كوردستانیه‌كان به‌علمانی وئیسلامیه‌وه‌به‌چه‌پ وراست ونه‌ته‌وه‌یه‌وه‌ده‌ست له‌ناوده‌ستی یه‌ك نێن وهه‌نگاوبه‌ره‌وچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان خۆیان بهێنن وه‌ك كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان وئه‌كتیف كردنه‌وه‌ی حكومه‌ت كه‌حكومه‌تی هاوڵاتی بێت وخزمه‌ت گوزاری پێشكه‌ش بكات وقه‌یرانی ئابوری ودرایی وموچه‌چاره‌سه‌ربكرێت وماف بۆماف خوراوان بگێرنه‌وه‌وهه‌مواری یاسای بۆئه‌وه‌ی هه‌موان پێكه‌وه‌به‌ره‌وپێشه‌وه‌بچین وئازادی وسه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نین گه‌روانه‌بێت نه‌ریفراندۆم ونه‌سه‌ربه‌خۆیی ونه‌ده‌وڵه‌تیشمان به‌وشێوه‌یه‌ده‌بێت كه‌ده‌مانه‌وێت وقوربانی زۆروزه‌وه‌ندمان بۆبه‌خشیوه‌..

The post كورد كام ده‌وڵه‌ت وكام سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت appeared first on ئاگاپرێس | Aga Press.

سه‌رچاوه‌ ئاگاپرێس | Aga Press

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s