فەرەیدوون عەبدولقادر: مەسعود بارزانی سەروەتێکە بۆ کوردستان

KURDISTANI

ڕۆژانە هەواڵ …

ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان دەڵێت: “بۆ ئەم دۆخەی ئێستا کاک مەسعودم بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێباشترە لە هەر کەسێکی دیکە”.

لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی رادیۆ و تەلەڤیزیۆنی رووداو، فەرەیدوون عەبدولقادر گوتی: “ئەگەر کاک مەسعود واز لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بهێنێت، دەچم داوایلێدەکەم وازنەهێنێت”، چونکە، وەک ئەندامەکەی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، باسیدەکات “بارزانی بەفەرمی و غەیرەفەرمی سەرۆکایەتیی ئەم هەرێمە دەکات، سەرۆکی وڵاتان و پەرلەمانتاران و سەرۆکی حیزبەکان و کۆمپانیاکان و ژەنەڕاڵە بیانییەکان هەموویان دەناسێت”.

فەرەیدوون عەبدولقادر گوتیشی: “ئەمە سەروەتێکە، چۆن بیگۆڕمەوە بە کەسێکی نەشارەزا، لەکاتێکدا هێشتا دەوڵەت نیم و دەمەوێ کاربکەم بۆ سەربەخۆیی وڵات و میللەتەکەم؟”.

سەبارەت بە دانوستاندنی لایەنەکانیش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و دروستکردنی کۆدەنگی بۆ گشتپرسی، فەرەیدوون عەبدولقادر داوای لە بارزانی کرد دەستپێشخەرییەک بکات و کۆدەنگییەکە دروستبکات، بەڵام گوتیشی: “دەبێ هێڵی سوور لەسەر ئەوە دابنرێت کە دەڵێن با سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وای لێبکرێت و وای لێبکەین. ئێستا کارێکی باش نییە دەستکاریی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکرێت.”

دەربارەی پێداگیریی بزووتنەوەی گۆڕانیش لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەندامەکەی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان گوتی: “کاتی خۆی کاک مەسعود پێیگوتم دەمەویست واز لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بهێنم و بەفەرمی رایبگەیێنم کە کەسێکی دیکە دیاری بکرێت، بەڵام ئەو رووداوەی گۆڕان هاتەپێشەوە و وایلێکردم سڵ بکەمەوە و بوەستم، بۆئەوەی دەستکەوتەکانمان لەکیس نەچن”.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s