شارەوانی بڕیاریدا.. پێدانی جەژنانە بە کارمەندانی ژینگەپارێز قەدەغە کرا

پێشکەوت عەبدوڵڵا

br { display: none; }
p br { display: none; }

شارەوانی بڕیاریدا.. پێدانی جەژنانە بە کارمەندانی ژینگەپارێز قەدەغە کرا

snnc.co

شارەوانی سلێمانی داواکردنی جەژنانە لە ماڵان لەلایەن کارمەندانی سەر بە کۆمپانیاکانی کۆککردنەوەی خۆڵ و خاشاک، قەدەغە دەکات و بۆ ئەم جەژنەش پلانێکی نوێ بۆ نەھێشتنی ئەو دیاردەیە جێبەجێ دەکات.

رزگار ئەحمەد، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لەسەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، بە SNNی راگەیاند:” پاش سپاردنی پرۆژەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ماڵان بە کۆمپانیاکانی تایبەتی ئەو بوارە، نەریتی پێدانی جەژنانە بە کارمەندان قەدەغە کرا، بەڵام لەلایەن چەند کارمەندێکی ئەو کۆمپانیایانە بەشێوەیەکی بەردەوام لەو بۆنەیەدا داوای پارە لە ھاوڵاتیان دەکرێت.

وتیشی: لەمیانەی کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکانی ژینگەپارێزی، داوامان لێکردن ھۆشداری توند بدەن کارمەندەکانیان و ھەر کەسێک داوای پارەی جەژنانە لە ھاوڵاتیان بکات، سزایی دارایی بەسەر کۆمپانیاکەیدا دەسەپێندرێت.

بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، داواشی لە ھاوڵاتیانی شارەکە کرد، جگە لەو کەسانەی کە بەشێوەی ئارەزومەندانە پارە دەبەخشن، ھەر کارمەندێک داوای پارەی جەژنانەی کرد، نوێنەری کۆمپانیاکان و چاودێرەکانی شارەوانی ئاگادار بکەنەوە.

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s