سه‌لیم جبوری‌ سه‌ردانی سلێمانی‌ ده‌كات

سوران کوردستانی

 

د.سه‌لیم جبوری‌، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق به‌ یاوه‌ریی‌ د.ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عیراق گه‌یشتنه‌ شاری‌ سلێمانی‌ و سه‌ردانی‌ ئاواره‌كان ده‌كه‌ن، به‌پێی‌ زانیارییه‌كانیش مه‌به‌ستی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ جبوری‌ ته‌نها بۆ لای‌ ئاواره‌كانه‌. 

تاریق ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌مپی‌ عه‌ربه‌ت له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند ، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراقه‌وه‌ بڕیاردراوه‌ بۆ دابینكردنی‌ خواردن و پانكه‌ و موبه‌ریده‌، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ كۆچ و كۆچبه‌رانیشه‌وه‌ پێداویستییه‌كان دابینكراون، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانیش سه‌ردانی‌ كه‌مپه‌كه‌ ده‌كات بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان. 

به‌هۆی‌ شه‌ڕی‌ داعشه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی‌ سێ ساڵی‌ رابردوودا زیاتر له‌ ملیۆنێك هاوڵاتی‌ ناوچه‌كانی‌ عیراق هاتنه‌ كوردستان و به‌شێكیشیان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ نیشته‌جێبوون، به‌وته‌ی‌ تاریق ئه‌حمه‌د، ئێستا له‌ كه‌مپه‌كه‌یان 443 خێزانی‌ عه‌ره‌ب نیشته‌جێن. 

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌، د.سه‌لیم جبوری‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سلێمانی‌ دیداری‌ سیاسیی‌ نابێت، به‌ڵكو دوای‌ سه‌ردانه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

The post سه‌لیم جبوری‌ سه‌ردانی سلێمانی‌ ده‌كات appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s