رۆژنامەنوسێكی تر بوو بە قوربانی گەیاندنی راستی

ئاگاپرێس

 

 

 

19ی حوزەیرانی 2017: سەنتەری میترۆ بەداخەوە رایدەگەیانێت لەكاتی روماڵكردنی هەواڵی بەرەی موسڵی كۆن رۆژنامەنوس بەختیار حداد، گیانی لەدەستدا و سێ كەسی تریش لە هاوكارانی كە میدیاكاری بیانین بریندار بوون.

لە دوا پۆستیدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بەختیار حەداد وێنەی چەند چەكدارێكی فەرەنسایی كە لە ریزەكانی گروپی تیرۆریستی داعش كاریان كردووەو هەندێكیان گەراونەتەوە بۆ ناو ئەو وڵاتە بڵاوكردۆتەوە.

بەختیار نوسیوێتی ” دۆزینەوەی وێنەی داعشە فەرەرنسیەكان كە لە موسڵن بە كەس ناكرێ، تەنانەت بەكەسی شارەزا دەكرێ، ئەوە دوبارە یارمەتی دانی كۆماری فەرەنسایە،بۆدۆزینەوەیان ، بەشێك لەم كەسانە گەراونەتەوە فەرەنسا.
ئەمە لەڕێگای منەوە ئەم وێنانەیان كەوتەی دەست، لە گۆڤاری Paris-Matchh بڵاو كراوەتەوە ئەمڕۆ”

بەختیار خەڵكی شاری هەولێرە، لە رۆژنامەی‌ ڤیگارۆ و چەند ئاژانسێكی تری فەرنسایی راپۆرت و هەواڵی ئامادەكردوە، ماوەیەكی زۆرە لە شاری موسل لەگەل هەردوو كەناڵی یەك و دووی فرنسی وەك وەرگێر كاری دەكرد، پێشتریش كاری وەرگێڕانی بۆ كونسڵگەری فەرنسا لە هەولێر كردوە. كوڕی‌ نوسەرو رۆژنامەنووس و مامۆستای‌ زانكۆی سەلاحەدین (عەبدولا حەداد)ە.

بەختیار عبداللە حداد، سێ جاریتر بریندار بووە لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موصل،
رۆژنامەنوس ئەحمەد ئەنوەر جاف، هاورێی رۆژنامەس بەخیتار بە میترۆی راگەیاند بەداخەوە هیچ لایەنێك هاوكاری ورێنشاندەرو چاوساغی رۆژنامەنووسان ناكات و ئاگاداریان ناكاتەوە لە مەترسی ناوچەكان لە هەبوونی بۆمبی چێنراو یان هەر مەترسیەكی دیكە. وتی” كارەكان بەشێوەیەكی هەرەمەكی بەرێوەدەچێت هیچ هاوكاری و كارئاسانی بۆرۆژنامەنووسان ناكرێت.
باسی لەوەشكرد “شانەی راگەیاندنی جەنگی هەیە بەڵام هەركەس و بۆ خۆی كاردەكات”

بەپێی ئاماری روانگەی ئازادی رۆژنامەنوسی (JFO) كە بە شەراكەت لەگەڵ سەنتەری (METRO)دا كار دەكات، تەنها لە نێوان 3ی ئایاری 2016 بۆ 3ی ئایاری 2017، 20 رۆژنامەنوس لە عێراقدا كوژراون .

سەنتەری میترۆ بەردەوام لە رێگەی دیدارو بەیاننامەكانی داوای لە دەزگاكانی راگەیاندن كردە مەرجەكانی سەلامەتی بۆ رۆژنامەنوسان ئامادەبكەن بەر لە ناردنیان بۆ بەرەكانی جەنگ، لە پێش هەموو مەرجەكانیش وەرگرتنی راهێنان بێت بۆ پەیامنێرانی جەنگ.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.

تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە.
میترۆ لە ساڵەكانی 2011 و 2012 و2013 و 2014، 2015، 2016 راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.

The post رۆژنامەنوسێكی تر بوو بە قوربانی گەیاندنی راستی appeared first on ئاگاپرێس | Aga Press.

سه‌رچاوه‌ ئاگاپرێس | Aga Press

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s